"ئەوە یەکی نۆیە خۆشەویست، 2026 کە هەموو پلانەکانت بۆ ئەم ساڵە دانابوو خەریکە تەواو دەبێت، بێ ئەوەی ئەسڵەن زۆرینەیانت تەواو کردبێت، کات لە هەوری بەهار خێراتر ئەڕوات، تەنانەت فریای ژماردنی ڕۆژەکانیش ناکەوین.
بڕوام پێ بکە تۆ خاوەن خەزێنەیەکی بێ کۆتا نییت لەکات(گەرچی رەفتارەکانت وا دەریدەخەن)، لمی ناو شوشەکە خەریکە بەتاڵ دەبێتەوە، سوود لە کاتەکانت ببینە لەگەڵ ماددە خامەکانی بەردەست(هەوا، نان، ئاو، ئازادی، خەتێک، موبایلێک..الخ) هەزاران کەس هەن نییانە، تۆ بەکاریان بێنە=[کاتت+ماددە خامەکانت]، چونکەهەتاهەتایە بۆت نامێنن، میوانن بەم زوانە دەڕۆن، زۆرترین سوودیان لێ ببینە، میلی سەعاتەکە ناوەستێت، لمی شوشەکەش زۆری نەماوە."





