بسم الله الرحمن الرحیم
پێگەی دووربین - ڕاپرسی
پێگەیەکی ئەلیکترۆنیی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە بۆ پێناسە، شیکارو بۆچوونی کۆمەڵکارییانەی ڕۆشنبیرانی کورد، دەربارەی واقیعی کوردستان و ژیان و روووداوەکانی.
+ هەفتانە -ساڵانە ٥٢ جار- ڕاپرسی ئەنجامدەدەین و دواتر ئەنجامەکان دەکەینە کتێبێک و بەدیاری دەینێرین بۆ ئەو کەسانەی کە (٣٠) جارو زیاتر وەڵامی راپرسییەکانیان داوەتەوە.
+ هەوڵدەدەین زیاتر لە (١٠٠٠) کەسی ڕۆشنبیری نوخبە، بەشداریی ئەم ڕاپرسییانە بکەن -ڕاپرسییەکان بۆ ئەو کەسایەتییە بەڕێزانە دەنێرین و وەڵامەکانیان زیاتر جێی بایەخ دەبێت و بەهەندوەردەگیرێن-.
+ لەدوای هەفتەیەک لەناردنی ڕاپرسییەکە بۆ هەزار نوخبەکە، ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتییش بڵاودەکرێتەوە، تا خەڵکی تریش بەشداریی وەڵامەکان بکەن، ڕای ئەم جەماوەرەیش، ڕای زۆرینەی نوخبەکە بەهێزتردەکەن.
+ ئەم پێگەیە سەربەخۆیەو موڵکی هەموو ڕۆشنبیرێکی کوردە، هەر جۆرە ئینتیمایەکی: سیاسی، حزبی، ئایینی، عەشیرەتی و ناوچەیی هەبێت، گرنگ سوودوەرگرتنە لەڕاوبۆچوونیان.
+ ناونیشان و زانیاریی تایبەتیی کەس داواناکەین، بەڵام گرنگە ئەمانە بزانرێن: تەمەن، توخم، ئاستی خوێندن، لەکوردستان، یان لەدەرەوە دەژی.
+ د. رێبەر موحەمەد سەرپەرشتیدەکات.
+ لەئێستادا بەڕێزتان دەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە، وەڵامی راپرسیی ژمارە (١) بدەنەوە، کە تەنها بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەستدەبێت، پاشان ئەنجامەکەی بڵاودەکرێتەوە.
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScNGIcpECy8u5vXkbktCnh2I-M0PnRzyCvErM76ID0OMavnfQ/viewform



