کیانی زایـ،ۆنـ،ی هەرگیزاو هەرگیز ناتوانێ هێرش بکاتە سەر یەك مەتر زەوی لەناو خاکی تورکیا.
با من پێتان بڵێم کیانی زایـ،ۆنـ،ی بە فیعلی چی دەوێت.
دەوروبەری پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان ڕۆژ بەڕۆژ نزیکتر دەبێتەوە لە کیانی زایـ،ۆنـ،ی، سیاسیەکانی سەر بە نانتیاهۆ هەموو هێزی لۆجستی و مێدیایی خۆیان بەکار دێنن بۆ ئیستفزاز کردنی بەرپرسانی گەورەی تورکی، تا وەك چەك لە هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی ناتنیاهۆ بیقۆزنەوە.
هێرش کردنە سەر خاڵێکی سەربازی تورکی لەناو سوریا هیچ لە بابەتی تەقوەیەی سەربازی تورکی-سوری ناکات.
کیانی زایـ،ۆنـ،ی هەموو جۆرە ئیستفزاز کردنێك بەرانبەر تورکیا بەکار دێنێت تەنها بۆ ئەوەی یەك ڕەد فعلی تورکی ببینێت سودی لێ وەرگرێت،
تورکیا مەربوتە بە چەندین یاسای نێودەوڵەتی و پەیمان نامەی فەرمی حوجەی یاساییەوە، بەڵام کیانی زایـ،ۆنـ،ی هیچ بونیەتێکی یاسایی نیە لەگەڵ هیچ ووڵات و لایەنێك.
بە واتایەکیتر ووجودی یاسایی و کەسایەتی دەوڵەتی تورکی زۆر موعتەبەرتر و ڕێز لێگیراوترە لە دونیا وەك لە کیانی زایـ،ۆنـ،ی، ئەم زۆر شتی هەیە لەدەستی بدات، بەڵام کیان هیچی نیە لێی بترسێت و لەدەستی بدات.
لەلایەکترەوە #پەیماننامەی_مەککە گرنگترین و هەستیارترین وەرقەی توریکە کە لەم چەند ساڵەدا ئەنجامی دابێت.
دوایین ئامانجی ئەم هاوپەیمانێتیە بریتیە لە جەنگ، ئەساسەن ئەم هاوپەیمانێتیە بۆ ئەوە دروست بوە ڕێگری لە جەنگ بکات و هێدی هێدی لە ڕوی سیاسیەوە ئەو میحوەرە تەفروتونا بکات کە کیانی زایـ،ۆنـ،ی خەونی پێوە دەبینێت(ئەمە باسێکی زۆر خۆش و ووردە)هێرش بۆسەر مەترێك خاکی تورکیا ڕاستەوخۆ هێرشە بۆسەر ڕیاز و ئیسلام ئاباد، کیانی زایـ،ۆنـ،ی لە سەرئێشەی ئێران نەجاتی نەبوە هێشتا، خۆی توشی سەرئێشەی زەبەلاحتر ناکاتەوە و ئەمریکاش هەرگیز شێتی وا لێینادات لە وەها مەویقیفێکدا دوژمنایەتی تورکیا و سعودیە بۆ خۆی زیاد بکات، لە باشترین حاڵدا خۆی دەکاتە کەڕەی شەربەت.
دەچمەوە سەر دێڕی یەکەم: کیانی زایـ،ۆنـ،ی ناتوانێ یەك موختارکوژیش لەناو تورکیا بتەقێنێت.




