"فەزیڵەتی مەعالی، جەنابی دایکم گەورەییان نواندووە پاش ئەوەی زانیویەتی کوڕەکەی چەناڵێکی تلگرامی هەیە داخڵی چەناڵەکە بووە.
گەرچی ئێستا ئاگای لەم نوسینە نییە، بەڵام دڵنیام دواتر دەیبینێت، لێرەوە بۆ بەخێرهاتنی فەرشی سووری شاژنی بۆ ڕائەخەم(your majesty)، چەناڵەکەی ڕووناک کردەوە، هەموو ئەم کەناڵە هی خۆیەتی و هەموو نوسینێکی هی ئەوە، ئەو نەبوایە من هیچ نەدەبووم، دەستەکانت ماچ دەکەم دایکە گیان، بەخێربێیت بۆ شوێنێک کە خۆت خاوەنی ڕاستەقینەیت."

953
179
88
80
63
44
34
30
17
11
7August 29, 2026 5.1K 113