"لە قورسترین حاڵەتە دەروونییەکان ئینسان پێیدا تێپەڕێت، هەست نەکردنە بە هەوڵ و ماندووبوون و نرخی، ئینسان وەک هەوا هەڵمژین پێویستی بەقەدرە، شتێکی زۆر قورسە کاتێک دەبینی:
-دایکێک، منداڵەکانی قەدری ماندوبوونی ناگرن.
-هاوسەرێکی بەوەفا و قوربانی دەر، بەڵام مێردەکەی هیچ گرنگی و نرخی بۆ دانانێت.
-باوکێکی ماندوو، نەژن نە مناڵ پێ نازانن چەند هیلاک دەبێت.
-منداڵێکی زیندوو و جوان، بەڵام خێزانێکی مردوو کە تەنها ڕەخنە دەزانن.
یەقینم هەیە زۆرینەی ئێمە، ئەبجەدیاتی پەیوەندییە ئینسانیەکان و دەروونی ئینسان نازانین، بۆیە زۆرجار ئازاری خۆمان و بەرامبەریش ئەدەین، بێ ئەوەی ئەسڵەن بزانین چەندێ ئازارمان داوە."
522
77
62
48
18
9
9
6
6
6
2August 31, 2026 4.3K 103