"-بچۆ بۆ نوێژی جەماعەت بێ موبایلی زیرەک.(ئەکرێ دوگمەیەکت پێ بێت بۆ تێڵی زەرور)
-بچۆ بۆ پیاسەیەکی درێژ بێ موبایل.
-بچۆ بۆ میوانی بێ موبایل.
-شەوان دانیشە بێ موبایل.
-بچۆ بۆ قاعە بێ سەماعە و موبایل.
-بچۆ تەوالێت بێ موبایل.
ناکرێ تۆ دائیم لە حاڵەتی وروژان و گەڕان بێت، ناوچەی ئیبداع و فکری مێشکت ئەکوژێتەوە لەم حاڵەتە، گەورەترین ئیبداعەکانی مێژوو هەمووی لە هەستی بێزارییەوە درووست بوون، تۆ ئاڵوودەی وروژانی مێشکیت بەردەوام بە (ڕیڵێک/نامەیەک/هەواڵێک..) ئەمەش ڕێگری ئەکات لەوەی پێبگەیت وەک ئینسان، موبایلێکی دوگمە بکڕە بۆ پەیوەندەی و تەڵاقی شاشە زیرەکەکان بدە بە تەلاقێکی یەکجاری(ئیلا بۆ ئیش و زانستی حەقیقی نەبێت)، تاکو ببیت بە ئینسانێکی سروشتی و لەم حاڵەتە ئاڵوودەییە ڕزگارت بێت."
423
58
23
17
14
10
8
7
5
5
3August 31, 2026 3.9K 85