"پاش ئەوەی بۆم باس کردی، باشترین شمشێربازەکان چۆن مامەڵەیان ئەکرد(لەبەستنی ئاسنەکان و بەکارهێنانی یاسای 10 بە 1، یان 100 بە 1)، بزانە ئەم یاسایە بۆ ژیانی خۆت بەکاریبهێنیت قازانجێکی عەجیب خەیاڵی ئەکەیت: ئەویش ئەوەیە لەهەموو بابەتێک و بوارێکی خۆت، دائیم شتێک بنوسە و بڵێ کە هەزاران کیلۆمەتری فکریت تێدا بڕیوە و بابەتەکە بەدەستەوە سووتاوە و برژاوە و پێگەشتووە.
ترسناکترین حاڵەت بکەویتە ناوی، ئەوەیە بەئاستی خۆت بنوسیت و بڵێیت، ئەمڕۆ شتێک فێربوویت ڕاستەوخۆ بڵێیت، حاڵەتی تەندرووست کە پۆشاکی عیزەتت لەبەردەکات ئەوەیە،=خۆت چوویتەتە پلەی 90 لەو بابەتە و ئێستا بە پلەی 30 و 40 دەنوسی و قسە دەکەیت، لێرە ئەگەری هەڵە و نەپێکانت دادەبەزێت بۆ نزیکی لە=(%0)، چونکە شتێک ئەنوسی و دەڵێیت کە خۆت تێتپەڕاندووە بەچەندین قات.
کاتێک بابەتێک ئێستا فێردەبیت و ڕاستەوخۆ بەئەندازەی ئەوە دەڵێیت و ئەنوسی ئەگەری هەڵە بۆ لە=%100 بەرز دەبێتەوە.
ئەزانی لەهەمووی ترسناکتر و وێرانتر چییە کە ئێستا زۆرینەی قسەکەر و نوسەرەکان لەو حاڵەتەن؟ ، ئەوەیە لە بابەتێک ژمارە 20 بیت و باسی شتێک بکەیت هی پلەی 90 و 80"یە، لێرەیا ئەگەری غەڵەتت بەرز دەبێتەوە بۆ =%1000.
سیقە و متمانەی حەقیقیش بەو بڕاند و شەریکەیە درووست دەبێت، کە خۆی بەرزترە لەو شتەی پێت دەدات،= ئەمەی پێم وتی یاسایەکی [سیاسی، بڕاندینگی. دەروونی، سەربازی، زانستییە]، تۆ بەدڵی خۆت و بەئەندازەی عەقڵ و وردیت، ئەتوانی سوودی زۆر مەزنی لێ ببینیت بۆ 20 ساڵی داهاتووی ژیانت."
433
49
33
22
18
10
10
6
5
3
2August 25, 2026 7.3K 94