"کاتێک کەسێک دوکانێکی نوێ ئەکاتەوە، مەڵێ بەچی..!!
بڵێ ماشاء الله، یاخوا ڕزقی فراوان بێت و خێری لەدوا بێت.
کاتێک دوو کەس ئەبینی زەواج ئەکەن، دوعای خێریان بۆ بکە و بڵێ یاخوا ژیانیان پڕ ئارامی و بەرەکەت بێت.
کاتێک کەسێک ماڵێکی نوێ، سەیارەیەکی نوێ ئەکڕێت، دوعای سەلامەتی بۆ بکە.
نیعمەتەکانی خەڵکی هیچ لە ڕزقی تۆ کەم ناکەن، تەنها نیشانەیەکی گەورەن لەسەر ڕەحم و بەزەیی خوای گەورە بەسەر بەندەکانییەوە، هەرکەسیش ئاوا بڕوانێت بۆ نیعمەتەکانی خەڵکی، نزمترین پاداشتی لەدونیا ئەوەیە، دەبێتە خاوەن دڵ و دەروونێکی ئارام و فەرەح، کە پاشاکانیش نییانە."
658
82
67
29
25
11
11
10
8
5
2August 28, 2026 5.4K 64