فەزیڵەتی قبوڵکردنی بێزاری. "تەبیعەتی کاری چاک و بەرز ئەوەیە ڕێگاکەی… — ئەدەبی دین و دونیا — TG.ME

فەزیڵەتی قبوڵکردنی بێزاری.

"تەبیعەتی کاری چاک و بەرز ئەوەیە ڕێگاکەی بێزاراوییە(مُمل)، كاری خراپ و نزمیش ڕێگاکەی خۆش و سەرنجڕاکێشە، هەر لەبەر ئەم سروشتەیە کە زۆرینە خەریکی خراپە ئەبن و ناتوانن لەسەر کاری چاک بەردەوام بن:

-سەیرکردنی پۆدکاست و وانە بێ پەرت بوون بێزارت ئەکات، سکرۆڵینگ و شێتخانەکەی تیک تۆک دۆپامینت ئەڕژێ بێ سنور و خۆشە.

-وەرزشکردن و خواردنی تەندرووست کارێکی بێزاراوییە، هیچ نەکردن و فاست فوودی بێ سنور لە شەکر و ڕۆن و خوێ، خۆشە و سەرنجڕاکێشە.

-دانیشتن بۆ زیکر و قورئان خوێندن بێزار ئەبیت لێی، بەڵام مەجلیسی غەیبەت و باسی خەڵک دوو سەعاتی بەدوو دەقە لێت ئەڕوات.

ئەتوانم دانیشم بێ سنور نموونەت بۆ بێنمەوە، بەڵام تۆی عاقڵ قانونەکە فێربوویت بەو نموونانە، کە=ڕێسا و سروشتی ژیان ئاوایە، هەموو کارێکی باش و بەرز و چاک هەستی بێزاری(boring) درووست ئەکات بۆت، وە هەموو کارێکی خراپ و نزم هەستی خۆشی بێ سنور و سەرنجڕاکێشی(exciting) درووست ئەکات بۆت.

سەرنج بە پۆڕن و کۆکاین و سۆشیاڵ میدیاکان و یاری ئەلکترۆنی چۆن خاوەنەکەی مودمین ئەکەن و هەستی خۆشی دەدەنێ..بەڵام ئەم خۆشەیە داهاتووت تاڵ ئەکات، وە ڕێگا ناخۆشە باشەکە داهاتووت دەکاتە ئاڵتوون و خۆشییەکی تەندرووست."
❤458💯56❤‍🔥38🔥27👏22✍10🫡10🕊8😍7🍓6⚡4
August 30, 2026 4.4K 95