شتێک بوونی نییە بەناوی خۆشەویستی یەکەم بینین(تەنها سەرسام بوونێکی… — ئەدەبی دین و دونیا — TG.ME

"شتێک بوونی نییە بەناوی خۆشەویستی یەکەم بینین(تەنها سەرسام بوونێکی ئاساییە.)، بەڵکو ئەم هەستە بە پڕاکتیکی ڕۆژانە زیاد دەبێت و پەرەدەسێنێت:

-بوونی گفتوگۆی ئارامی ڕۆژانە،(20_30) خولەک باسی ڕۆژەکەتان بۆ یەکدی بکەن، بێ حوکم دان و ڕەخنە و لۆمە، تەنها قسەی جوان و گێڕانەوەی خۆش.

-گرنگی بدە بە(وەسفی کارە باشەکان، خزمەتکردنی بەرامبەر بەوەی سوودی بۆی هەیە.)

-پڕکردنەوەی سۆزداری=بەوەی کاتێک یەکێکتان کێشە و ناڕەحەتی هەیە، بەرامبەر بوونی هەبێت وەک پاڵپشت نەک لۆمەکار، چونکە ئەم پەیوەندییە وەک گوڵێک وایە ئاو بدرێت ئەگەشێتەوە و وەل بکرێت سیس دەبێت."

ئەم ڕۆژانە خەریکی خوێندنەوەی بەرهەمەکانی ڤێرجینیا ساتیرم(یەکێک لە کیباری ئەهلی ئیجتهاد لە دەروونناسەکان) وە بەراوردی ئەکەم بە کتێبەکانی خۆمان بەوێنەی موداواتی فەقیهی ابن حزم و ڕەوزەی حافزی ابن حبان ، ئەدەبی دین و دنیای ماوەردی، وەک تێکەڵ بوونی زەریاکان دێتە بەرچاوم و تەواوکەری یەکدین هەموویان.
❤606💯63❤‍🔥60🥰30🕊13🫡13🏆12😢11🔥7😍5🤗2
August 27, 2026 6.3K 151