@Peshakii · 407 subscribers
کەناڵی پێشەکی کەناڵێکی سەربەخۆ و بێلایەنی ڕۆشنبیرییە. ئەم کەناڵە هەوڵ دەدات بینەرانی سەبارەت بە شارستانیەتی ئیسلامی، جیهانبینی ئیسلامی، دەروونناسی، کۆمەڵناسی، ڕۆژهەڵاتناسی و بوارە زانستییەکانی تر پڕزانیاری بکات.
The short link opens the channel straight in the Telegram app — not in a browser tab.
tg.me/go/PeshakiiIs this your channel? Add @tgme as admin — and see how many people click your links. Get the stats →
Channel created September 30, 2022per Telegram
We have been tracking it since August 27, 2026
In all that time the channel has changed neither its name, nor its @username, nor its avatar.
We show only what we have seen ourselves.
کورتەیەک سەبارەت بە وەرزی نوێی پێشەکی
وەرزێکی نوێی کەناڵی پێشەکی بەم نزیکانە
بەخۆسەرسامبوون هاوڕێی ئادەمییە تا لێوی گۆڕ، تایبەت ئەوکاتیش کە چاکەکارە و دەستی لە خێردایە. هەر ئەوەندەی ئادەمی تاوێک خووی دایە کاری چاک لە خۆی سەراسیمە دەبێ و وا گومان دەبات هەرچی ڕۆشنایی لە ماڵی دڵ و دەروونیدایە هی خۆیەتی، بەڵام لە چاوتروکانێکدا تێدەگات ڕۆشناییەکەی نەک هی خۆی نییە، بەڵکو ماڵییش نییە. لە چیرۆک و دیرۆکی پێشیناندا زۆرمان بۆ گێڕدراوەتەوە پیاوخاسێک ڕۆژگارێکی لە چاکەکاری و پەروەردەکردنی ڕووناکیدا خەرج کردووە، بەڵام دواییەکەی مشتێ تاریکی بووەتە نسیبی. ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەمە پێویستی بە داستانی دێرین نییە، شتێکە ڕۆژانە بە چاوەکانی خۆمان دەیبینین. هەرچۆنێک بێت، مرۆڤ خۆی هی خۆی نییە، دەی چلۆن خاوەنی ڕۆشناییەک بێت بۆ خۆی؟ کەسێک خۆیشی بە موڵکی خۆی نەشێت، دەشێت خاوەنی شتێکی دیکە بێت؟ بەنی ئادەم بە خۆی لەسەر خۆی قەرزارە و دەبێت ئەو قەرزە بداتەوە، کەچی بە سیفەتی مرۆبوون و یادپەرتییەوە تاوێک ئەم حەقیقەتەی لەیاد نییە. مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی لە پەراوێزی داستانی عەبدوڵای کوڕی ئەبی سەرحدا ئەم حەقیقەتەمان بۆ بەیان دەکات. عەبدوڵا هاوەڵێکی بەڕێز بوو، وەحیی بۆ پێغەمبەر دەنووسییەوە، درودی خودای لەسەر بێت، هەتاکو بەسەر دەروونی خۆیدا چەمایەوە و ڕۆشناییەکی بەدی کرد. لەوەدا هەڵەی نەکرد، ڕۆشناییەک لە هەناویدا داگیرسابوو، بەڵام وای زانی هی خۆیەتی، بۆیە گوتی ئەوەی پێغەمبەر دەیڵێت، ئەمنیش دەزانم بیڵێم. بەم شێوەیە لە ئایینی ئیسلام هەڵگەڕایەوە و وەختێک هەلێکی بۆ ڕەخسا لە ناخی ڕابمێنێتەوە، جیا لە تاریکی و دزێوی شتێکی تێدا بەدی نەکرد. ئەو دواتر لە فەتحی مەککەدا ئیمانی هێنایەوە و گەڕایەوە ئامێزی ئیسلام. حاڵەتەکەی عەبدوڵا تەڵەیەک نییە تەنیا پێی ئەوی لێ گیر بووبێت، بەڵکو بە نزیکەیی هەموو مرۆڤەکان لە هەمان گێژاودان. ئەو جوانسیفەتییانەی لە مرۆڤدا خۆیان دەنوێنن، ئەو ڕووگەشی و جوانبێژییانە، ئەو دەستبەخێری و لێوبەزیکرییە، ئەو سەفای دڵ و سینەفراوانییە، هەموو ئەم سیفەتە جوانانە بە قەرز بە مرۆڤ دراون و ئەگەر بێژێت من خاوەنیانم، لە ساتێکدا لێیان بێبەش دەبێت و ماڵی ڕۆشنی دەروونی دەبێتە تاریکستانێک نابینایش بەرگەی نەگرێت. ئەو ڕۆشناییەی بەنی ئادەم لە ناخی خۆیدا دەیبینێت هەندێکی هی هاوەڵێتیی پیاوچاکانە، هەندێکی هی نزای نزاکارانە، هەندێکی هی چاکە و چاکەکارییەکی دڵسافانەی خۆیەتی، هەموویشی هەر لای پەروەرێنەوەیە؛ نەمانی هەر سەرچاوەیەکی ڕۆشنایی، شتێک ڕۆشنایی لە ناخی ئەو مرۆیەدا دەکوژێنێتەوە، خۆ ئەگەر هەر نەگەڕێ و نەپرسێ بۆچی دەروونی ڕۆشن هێدی هێدی تاریک بوو، دوور نییە تروسکاییەکی تێدا نەمێنێت و وەکو سینەی گۆڕ تار ببێت.