پێشەکی: post #446 — TG.ME

مەکتووبی سەد و چل.
بۆ مەلا محەمەدمەعسوومی کابووڵی.
دەربارەی: ژان و میحنەت لە شەرتی عیشقن.

خۆشەویست.. ژان و میحنەت لە شەرتی عیشقن، هەڵبەت ئێش و خەم بارێتی ئەوی فەقر(هەژاری) هەڵبژاردووە.

لە عیشقت نەمگەرەک غەیری ئێش و ژان هەر ئەوە مەقسەد،
دەنا وا هەڵڕژاون کۆ بە کۆ ئەسبابی عەیش و نۆش!۱

مەعشووق - زاتی حەق - مەستی و دابڕانی یەکجارەکی و تەواوەتیی خۆشەویست(مورید)ـی بەخۆیەوە گەرەک. لێرەکانە، دڵنیایی لە قەلەقی و چێژ لە سووتان و ئۆقرە لە بێ ئۆقرەیی و ئارامی لە برین و، ڕێشی زامدایە. لم مەیدانەدا داوای دەسبەتاڵی نەوس خستنە مەیدانی فیتنەیە. لەسەرتە نەوست بە تەواویی تەسلیمی مەعشووق بکەی و، هەرچییش لای ئەوەوە هات بێ نکووڵی و ملەجەڕ سەرت بخەیتە ڕێی؛ ئەم حاڵوبارە ڕێگەی ژیانە. هەروا لەسەرتە بایی توانا و تاقەت ڕەنجی بەردەوامی بدەی؛ دەنا سەرت دادەنێی. دەشێ فرە چاک بکۆشی، گەر ڕووت لە کزیی کرد پێش ئەوەی گوڕ و تاقەتێ دەسخەی، کێشە نییە.. چون چتێ نییە زەوت بکرێ. خۆ گەر لە وەختی ئەم دوودڵییانەدا دڵت بە هۆیەکانی جەمعییەوە گرێ دا، لە حاڵی پێشتر چاکتر دەبێ. هەروایش لەسەرتە باوەڕبێنی هۆیەکانی ئەم تەفریقەیەیش هەمان چاوگی هۆیەکانی جەمعییەن، تا وەختێ دکاری چتێ بکەی(بگەیە جێیەک)! وەسسەلام.

۱- ألا إن قصدي من هواك التألم
وإلا فأسباب التنعم وافرة

*الجمعية والتفرقة؛ دوو زاراوەی گرۆی تەسەوفی ئیسلامین، بە واتەی بینین و موشاهەدەی خوا و نەدیتنی غەیری و، دووەمیش یانی دیتنی جگە زاتی ئەو و دابڕان لە حزوور و موشاهەدەی.

- مەکتووباتی ئیمامی ڕەببانی(شێخ ئەحمەدی سرهندی - قدست روحە).
وەرگێڕان: ئیدریس ڕەحیم
❤7❤‍🔥4
July 6, 2026 308 2