پێشەکی: post #442 — TG.ME

پێشەکیبڵیندیی قورئان بەدیعوززەمان سەعیدی نورسی وەرگێڕان: ئیدریس ڕەحیم
ئینجا ڕازی شەوڕەوی و حیکمەتی گرینگییەکەی، یانی نهێنیی گەشتەکەی(دروود و سەڵواتی لەسەر) بۆ ئاسامانانی بڵیند و دواتر سیدرەی مونتەها و تاگەیشتە قابەقەوسەین و ئینجە موناجات و ڕازونیازی لەتەک زاتی هەقدا، لە وەختێکدا خۆی دەفەرموێ: "وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ: ئێمە بۆ ئەو لە شادەماری لاملی نێزیکترین" «قاف: ١٦». ئینجە گەڕانەوەی بۆ شوێن و نوێنی خۆی بە هێندەی چاوەپرتەیەک.

ئەرێ، هەر چۆن لەتکردنی مانگ پەرجووی سەلماندنی پەیامەکەی بوو و نیشانی بەرەی ئینسان و جننییانی دا. هەروا شەوڕەوییش موجیزەی مەقامی بەندەگییەتی (ڕێژنەی دروودی خوای لەسەر)؛ هەر بە میعراجیش پێگەی مەحبووبییەتیشی بۆ گشت ڕۆح و مەلایکەتان دەرکەوت و ڕۆشن بۆوە.

خوایە دروود و سەلامت بەسەر خۆی و ماڵباتیدا بڕێژە، وەک چۆن شایەنی میهرەبانیی خۆت و حورمەتی ئەویشە لەلات؛ ئامین.

- بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی.
و: ئیدریس ڕەحیم.
❤‍🔥9❤1
February 17, 2026 502