ئەمشەو ناوچەکە لەئاڵۆزییەکی فراواندا بوو، ئەمەش کورتەی گرنگترین… — Payam TV — TG.ME

⭕️ئەمشەو ناوچەکە لەئاڵۆزییەکی فراواندا بوو، ئەمەش کورتەی گرنگترین ڕووداوەکانە:
⭕️فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرایە ئامانجى هێرشى درۆنى، جیا لەوەش لە سنووری ناحیەی خەلیفان درۆنێک کەوتە خوارەوە.
⭕️دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکانمان زۆر بەهێز و فراوانن، وەک وەلامێک بۆ هەوڵی چاندنی مین لەگەرووی هورمز، ئەگەر ئێران وەڵامیش بداتەوە ڕووبەڕووی هێرشی توندتر دەبێتەوە.
⭕️بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، ئێران دوو درۆنی ئاراستەی هەولێر و 25درۆنیشی ئاراستەی ئوردن کردووە، جیا لەوەش کۆمەڵێکی درۆنی زۆری ئاراستەی بەحرەین و کوەیت کرد.
⭕️لەبارەی هێرشەکانى سەر ئێران، سوپای ئەمریکا کۆتایهاتنی راگەیاند و وتی: سەرکەوتوبووین و ئامانجەکانمان بەدەستهێنا.
⭕️تەقینەوە لەهەریەک لە شارەکانی ( کەنارک، چابەهار، سیستان و بەلوجستان) ـى ئێران ڕوویدا.
⭕️ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی کرد بە نێوو گردبوونەوەی لایەنگرانی سوپای پا*سدا*را*نی ئێراندا لە شاری مەشهەد چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 15 کەسیش برینداربوون.
⭕️باڵەخانەیەک لەشاری هەولێر لەکاتی کارکردن لە دروستکردنی سەقفی دووەمیدا داڕما، بەهۆیەوە سێ کرێکار برینداربوون و ڕەوانەی نەنخۆشخانە کران.
⭕️وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەڵێت، ئیسرا*ئیل بەردەوامە لە دەست*درێژییە*کانی تەنیا لەماوەی مانگی حەوت و سەرەتای مانگی هەشتدا، 117 پێشێلکاری لەخاکی سووریا ئەنجامداوە.
👍5
September 2, 2026 428