پارێزەر حازم مەزن بەدری، ئەمڕۆ سکاڵای فەرمی پێشکەش بە سەرۆکایەتیی… — Payam TV — TG.ME

پارێزەر حازم مەزن بەدری، ئەمڕۆ سکاڵای فەرمی پێشکەش بە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی واست کرد، دژی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر.

بە گوێرەی زانیارییەکان، سکاڵاکە دژی ناوبراو، دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی گرتە ڤیدیۆییەک کە تێیدا عامری بەڕوونی باس لەوە دەکات، هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئازایانە دژی خۆپیشاندەرانی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ وەستاونەتەوە کە تێیدا زیاتر لە ٦٠٠ سەد کەس کوژران و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەو پارێزەرە داوا لەدەسەڵاتی دادوەری دەکات، هادی عامری پەلکێشی دادگا بکرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت.
👍4❤2
September 2, 2026 542