پەرلەمانتارێكی عێراق:
🔻زەیدی لەگەڵ سەرجەم گرووپە چەكدارەكان كۆبووتەوە تەنها كەتایبی حزبوڵا نەبێت
🔻لێكگەیشتنی گەورە كراوە بەوەی كۆتایی بە پەیوەست بوونیان بە گرووپەكانیان بهێنن و بچنە ناو حەشدی شەعبی
درەو:
كازم شمەری، پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت، رێككەوتن كراوە لەسەر ئەوەی نەوترێت داماڵینی چەكی گرووپەكان بەڵكو ناودەنرێت پەیوەست نەبوون بە گرووپەكان و چوونە ناو حەشدی شەعبی، بەوپێودانەگەی حەشدی بەشێكە لە سیستمی ئەمنی عێراق.
كازم شمەری لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا وتی، سەرجەم گرووپەكان چەكدارەكان چاویان بەو لیژنەیە كەوتووە كە چوارچێوەی هەمانگی پێكیهێناوە، بەڵام هەر بەوەوە نەوەستان سەرجەمیان چاویان بە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كەوتووەو گفتوگۆیان لەگەڵ كردووە، تەنها یەك گرووپ نەبێت كە ئەویش كەتایبی حزبوڵایە.
وتیشی، گەشبینیەكی زۆر هەیە بە وازهێنانی ئەو گرووپانەو پەیوەندكردنیان بە حەشدی شەعبی، كەشوهەوایەكی ئەرێنی ئەرێنی لە ئارادایەو گەیشتوونەتە لێكگەیشنێكی گەورە كە تا رۆژی 30 بە تەواوی یەكلابكرێتەوە.











