مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، رایگەیاند، ''چۆڵکردنی قەندیل لەلایەن پەکەکەوە، دەرگا بە ڕووی نائارامییەکی نوێدا دەکاتەوە، ئەویش پێکدادانی نێوان یەکێتی و پارتی و، چالاکبوونەوەی داعشە''.
قەرەسوو لە میانی چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا لەگەڵ (کەناڵی مەدیا خەبەر)، باسی لەوەش کرد، ''دوای پڕۆسەی چارەسەری پرسی کورد، دەکرێت زۆر شت ڕوو بدات، بەڵام ئێمە هێزێک نین لە کامپدا نیشتەجێبین، تورکیا ئەمە بەباشی دەزانێت''.
وتیشی، شتێک نییە بەناوی "چەک دابنێن و تەسلیم ببنەوە" بەڵکو گەڕانەوە بۆ تورکیا و لەوێ درێژە بە تێکۆشانی سیاسی و دیموکراتی دەدەین.

7
1September 2, 2026 454 2 1