🔴 بەرگریى شارستانیى سلێمانى، ڕوونکردنەوەیەکى بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ڕایدەگەیەنێت: ئەو ڕووداوەی هەندێک کەناڵ باسی دەکەن، تەنیا گڕگرتنی پێوەری زیرەکی ماڵێک بووە، نەک مەحاویلەی گەڕەک.
🔴 هەروەها؛ ئاماژە بەوەش دراوە: تیمەکانی ئێمە کە تەمەنێک ئەزموونیان لە کۆنتڕۆڵکردنی سەدان ڕووداوی گەورەدا هەیە، زۆر باش دەزانن چۆن تاکتیکی زانسـتی بەکار دەهێنن.
🔴 لە ڕوونکردنەوەکەى بەرگریى شارستانیدا هاتووە: لەم ڕووداوەدا، سەرەتا سەرچاوەی کارەباکە بڕدراوە و، پاشان بە شێوازی ئاوپڕژێنی پچڕپچڕ ئاگرەکە خنکێنراوە، چونکە قەبارەی ئاگرەکە لە توانای بتڵی پاودەر گەورەتر بوو.
🔴 بەرگریى شارستانی ڕوو لە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن دەکات دەڵێت: داواکارین لە ڕاگەیاندنەکان، بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و لە لێهاتوویی ئەو قارەمانانە کەم نەکەنەوە کە بە ڕۆح و جەستە پارێزەری سەروماڵی هاووڵاتیانن.

2August 30, 2026 570