ڕاپۆرتێکی نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردن لە ئەفغانستان،… — Payam TV — TG.ME

ڕاپۆرتێکی نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردن لە ئەفغانستان، سەرنج دەخاتە سەر ئاماری قوربانیانی هاوڵاتی مەدەنی ئەفغانی، لەکاتی بوونی هێزەکانی ئەمریکادا.

ئەم ئامارە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکا لەو وڵاتە، باس لەوەش دەکات، لەو ماوەیەدا پێکدادانی توند لە نێوان حکومەتی پێشووی ئەفغانستان و تاڵیبان و هێزە نێودەوڵەتییەکان ڕوویداوە.

هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت، ئامارەکان ژمارەی تەواوی قوربانیانی ماوەی جەنگەکە نین، بەڵکو ڕێژەکە زۆر زیاترە، چونکە یونامی لە ساڵی 2009ەوە دەستی کردووە بە بەڵگەنامەکردنی ئاماری قوربانیان.
👍5😢3❤1
September 2, 2026 552