لە ئەدەبیاتی کۆنی جەنگی، باشترین شمشێربازەکان، هەرگیز باشترین بەهرەی… — ئەدەبی دین و دونیا — TG.ME

"لە ئەدەبیاتی کۆنی جەنگی، باشترین شمشێربازەکان، هەرگیز باشترین بەهرەی جەنگی خۆیان پیشان نەدەدا.

بگرە ئاسنی قورسیان لەژێر جلەکانیان دەبەست، تاکو جوڵەیان چەند قات خاوبکاتەوە لەکاتی جەنگ، واتا بەردەوام لە 100 بەشی کارامەیی شمشێربازیان تەنها 1 دانەیان بەکاردەهێنا، ئەمەش هۆکارەکەی پڕیان بوو کە دەیانزانی چ بەهرەیەکیان هەیە، وە پێویست ناکات بۆ کەسی بسەلمێنن، تەنها بەدەگمەن پڕایم(باشترین ئاست)ی خۆیان بەکاردەهێنا.

ئەم سیفەتە زۆر بەرزە و بەرهەمی پڕی ناوەکیە؛

-کەسێکی زۆر دەوڵەمەندە، بەڵام تەکەبور بەسەر خەڵکی ناکات و بەئاسایی دەژیت.

-لەباشترین پزیشکەکانی بەڕیتانیا بووە، ئێسە هاتوەتەوە لە خەسخانەیەکی حوکمی بێ دەنگ ئیشەکەی دەکات.

-زانا و بیرمەندێکی گەورەیە، بەڵام هەڵپەی نییە پیشانی بدات، بەسادەیی گوێ لەتۆش ئەگرێت بەجوانی.

ئەم سیفەتە بەرهەمی پڕییە، کە ئامادەیت تەنها بە 1 بەش بژیت و 99ی شاراوە بێت، پێچەوانەی ئەو ئینسانەی ناوەوەی بەتاڵە، کە خۆی لە بوارێک ژمارە سفرە بەڵام خۆی بەهەزار نیشان ئەدات، ئاخر دوو ئینسان زۆریان فەرقە کە دانەیەک زیاتر لەوە خۆی پیشان بدات کە هەیە، دانەیەکیشیان زۆرینەی فەزڵەکەی بشارێتەوە...!"
❤620💯86❤‍🔥68🏆35👏20🔥15🫡11🕊9😍6😇3🥰2
August 22, 2026 6.6K 135