ئاگاتان لەپەروەردەی کچەکانتان بێت
"هیچ شتێک بی ئاگاتان نەکات لەکچەکانتان"
- ئەو وتەی پێغەمبەر (د.خ) وەک نەخشی بەرد بنوسنەوە، لەماڵەکانتان هەڵیواسن، بیکەن بە درووشمی ئەکاونت و پەیج و شەوو ڕۆژتان.
- کە دەفەرموێت: دوو کچ بەجوانی بەخێو بکەو بەهەشت مسۆگەر بکە.
- ئەو لەخۆڕا هیچی نەوتووە، ئەو پێشبنی ئەمڕۆی کردووە، ئەمڕۆیە، ئاگامان لەهەمووشتێکە منداڵەکانمان نەبێت.
- بەگشتی منداڵ و کچەکانمان بەتایبەت، دەبێت ئەمڕۆ ٢٤ کاتژمێر ئاگامان لێیان بێت.
- مەڵێ ئێواره هات دەرگا دادەخەم و کچەکانم ناچنە دەرەوە، ئەمە خوێندنەوەیەکی کۆن و دووبارەیە، دەبێ لەسوچی ماڵەکەشتدا ئاگات لێی بێت.
- چی دەکات، لەگەڵ کێ قسە دەکات؟ چی دەڵێ و سەیری چی دەکات؟
- تکایە تکایە هیچ شتێک،بێ ئاگامان نەکا لە کچەکانمان.
Trifa Jalal
Trifa Jalal Salih
#تریفە_جلال
#ڕاهێنەری_پەروەردەیی
#پەروەردەی_كچان

7September 5, 2026 355 5