♦️ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەوانەی دەڵێن:
من لەچک بەکچەکەم ناکەم هەتا خۆی قەناعەتی پێ نەکات!
ئەو قسەیەی کە زۆرێک لە دایکان دەیڵێنەوە، بۆ حیجاب و پۆشتەیی کارەکە ئەخەنە ئەستۆی کچەکانیان تا دەگەنە تەمەنێک گەورە ئەبن و ئەوانیش زۆر بەلایانەوە گرانەو ناتوانن بڕیار بدەن، چونکە لە سەرەتاوە ڕایان نەهێناون و ئەو کاتیش ئەگەر پێیان بوترێ بەگوێیان ناکەن.
من پرسیارێک لە دایکان ئەکەم:
کاتێک کچەکەت خستە بەر خوێندن قەناعەتی پێی هەبوو؟! یان بەزۆر ڕاتهێنا و ڕازیت کرد چونکە بۆ داهاتووی باشە؟
کاتێک تاقی کردنەوەی هەیە ڕێگەی ئەدەی پاڵ بداتەوەو بە قەناعەتی خۆی سەعی بکات یان پێی ئەکەیت؟
کاتێک کە نەخۆشە و دەرمان ناخوات چونکە تاڵ و ناخۆشە تۆ چی ئەکەیت؟ لێ ئەگەڕێی نەیخوات یان بە زۆر ڕازی دەکەیت و دەیخوات؟
بۆچی کاتێک بابەتەکە ئاین بێت ئەڵێن قەناعەت قەناعەت، بەڵام بۆ شتی دونیایی بگرە خۆت زیاتر هەوڵی بۆ ئەدەی؟!
چۆن ڕای دەهێنی بۆ پاک و خاوێنی و شتەکانی تر بەو شێوەیەش هەوڵی فێربوونی نوێژ و حیجاب و ڕەوشت و کرداری جوانی لەگەڵ بدە، چونکە تۆ بەرپرسیاری و لێپرسینەوە دەکرێی لەسەری.
ئامادەکردنی: سایە فارس.


