لە تەمەنێک، ساتێک، بێ ئاگا، بێ گوناهـ... بەدبەختییەک خەمێک، ئیتر یەخەی گرتی و، بۆ هەمیشە ڕێگاتی گۆڕی و وا پێیوە ئەژیت...
ئەزانم، بێ ئاگا بووی، بێ ویست و مەبەست... لەناو کەژاوەی خەون و خەیاڵی خۆت ئەگوزەرای،،، بەڵام ئیتر ئەمە بوو بە چارەنووس، ئەمە بوو بە ئەو خەمەی، هەموو ژینت تێنا تا ساڕێژی بکەی، وەلێ لەویشەوە چەندین بێچووە خەم و برین کەوتنەوە و، ئیتر تۆ لە جێی بۆ خۆت بیت، بووی بە موڵکی ئەو ساتە بێ ئاگایی و بەریئییە..!
خوا لە پشتت بێت هاوڕێ...




