دایکان و باوکانی بەڕێز ئاگادار بن ئەوەی کە دیار و ئاشکرایە زۆربەی… — بۆهاوسەرانBoHawsaran — TG.ME

بۆهاوسەرانBoHawsaranVideo
دایکان و باوکانی بەڕێز

ئاگادار بن



ئەوەی کە دیار و ئاشکرایە زۆربەی هەرە زۆری منداڵانی خێزانی کورد لەم ڕۆژەیا مۆبایل و ئایپادی خۆیان هەیە، یان هیی دایک وباوکیان بەکار ئەهێنن. ، بەتایبەت ئەپی یوتیوب.

ئەم ڤیدیۆیە، بە چەندین شێوە و کارەکتەری جیاواز لە چەناڵەکانی یوتیوبی منداڵان بڵاوبووەتەوە و بڵاویشدەکرێنەوە تیایدا منداڵەکان هان ئەدەن لەسەر فیکرەی پیسی جێن*دەر و هاوڕە*گەزخوازان.
لەبەر ئەوە،
زۆر وریای ئەو چەناڵ و ڤیدیۆیانە بن کە منداڵەکانتان موتابەعەیان ئەکەن و گەر بۆتان کرا زوو زوو سەیرێکی شاشەکان بکەن بزانن سەیری چی ئەکەن.

ئەگەریش پاساوت ئەوەیە ئینگلیزی نازانیت،

منداڵی ئێستا ماشەڵا زۆربەشیان ئینگلیزی باش تێئەگەن، خۆتان لێیان بپرسن ئەو ڤیدیۆ یان فیلمکارتۆنەی کە سەیری ئەکەن، باسی چی ئەکەن و چیرۆکەکەی چۆنە و کێی تێدایە.

درێژی ناکەمەوە، ئەم هیچ و پووچە لەم ڤیدیۆیە هانی منداڵەکە ئەدا ئەڵێ چاوتان دابخەن، بیربکەنەوە کە کوڕن یان کچن یان هەردووکیان. بەڵام خەڵکانی تر ئەڵێن وا نییە، گوێیان پێمەدەن. هەست بکە کە ڕەگەزەکەی تری، ئەگینا بڕۆ ببە هاوڕێیان زۆر کەسانی چاکن و تا کۆتایی.

خوای گەورە منداڵی هەموان بپارێزێ لەم پیلانە گڵاوانەی ئەم بێئەخلاقانە.

#خالید_قوبادی
❤19👏3
August 31, 2026 757 3