106ـ مِزَاحُ الْأَبْنَاءِ: گاڵتەی منداڵەکان
اشْتَرَى رَجُلٌ سَمَكًا مِنَ السُّوقِ
پیاوێک لە بازار ماسییەکی کڕی.
وَعِنْدَمَا رَجَعَ إِلَى الْبَيْتِ قَالَ لِزَوْجَتِهِ: اطْبُخِي هَذَا السَّمَكَ
کاتێک گەڕایەوە ماڵەوە، بە هاوسەرەکەی گوت: ئەم ماسییە لێبنێ.
ثُمَّ ذَهَبَ الزَّوْجُ لِيَنَامَ؛ لِأَنَّهُ كَانَ مُتْعَبًا مِنَ الْعَمَلِ
پاشان مێردەکە ڕۆشت بۆ ئەوەی بنوێت؛ چونکە لە کارکردن ماندوو بوو.
فَجَهَّزَتِ الزَّوْجَةُ السَّمَكَ وَأَكَلَهُ الْأَوْلَادُ كُلَّهُ
هاوسەرەکە ماسییەکەی ئامادەکرد و منداڵەکان هەموویان خواردیان.
ثُمَّ وَضَعُوا زَيْتَ السَّمَكِ عَلَى يَدِ الْأَبِ وَهُوَ نَائِمٌ
پاشان ڕۆنی ماسییەکەیان کردە سەر دەستی باوکیان لەکاتێکدا ئەو خەوتبوو.
وَعِنْدَمَا اسْتَيْقَظَ مِنَ النَّوْمِ قَالَ لِزَوْجَتِهِ وَأَوْلَادِهِ: أَحْضِرُوا الطَّعَامَ
کاتێک لە خەو هۆشیار بووەوە، بە هاوسەرەکەی و منداڵەکانی گوت: خواردنەکە بهێنن.
فَقَالَ الْأَوْلَادُ لَهُ: لَقَدْ أَكَلْتَ قَبْلَ أَنْ تَنَامَ
منداڵەکان پێیان گوت: تۆ پێش ئەوەی بنویت خواردت!
فَقَالَ الْأَبُ: لَا، لَمْ آكُلْ
باوکەکە گوتی: نەخێر، نەمخواردووە.
فَقَالُوا لَهُ: شُمَّ يَدَكَ
پێیان گوت: بۆنی دەستت بکە.
فَقَالَ: نَعَمْ، وَلَكِنِّي لَمْ أَشْبَعْ!
گوتی: بەڵێ، بەڵام تێر نەبووم!
فَقَالَتِ الْأُمُّ: أَوُلَادُكَ هُمُ الَّذِينَ أَكَلُوهُ وَيَمْزَحُونَ مَعَكَ.
دایکەکە گوتی: منداڵەکانت بوون کە خواردیان و گاڵتەت لەگەڵ دەکەن.
ــــــــــــــــــــــــــ
#دواڕۆژ
4
2August 11, 2026 323 1