فێربوونی زمانی عەرەبی بە چیرۆک: post #207 — TG.ME

108ـ أَفْعَى: مار

دَخَلَتْ أَفْعَى مَحَلًّا، وَبَيْنَمَا كَانَتْ تَتَجَوَّلُ هُنَا وَهُنَاكَ.
مارێک چووە ناو دوکانێک و لە کاتێکدا لێرە و لەوێ دەسوڕایەوە.

مَرَّ جِسْمُهَا مِنْ فَوْقِ الْمِنْشَارِ، مِمَّا أَدَّى إِلَى جَرْحِهَا جُرْحًا بَسِيطًا جِدًّا.
لاشەی (جەستەی) بەسەر مشارێکدا تێپەڕی، کە بووە هۆی بریندارکردنی برینێکی زۆر سادە.

اِرْتَبَكَتِ الْأَفْعَى، وَكَرَدَّةِ فِعْلٍ قَامَتْ بِـ«عَضِّ» الْمِنْشَارِ، تُرِيدُ بِذَلِكَ لَدْغَ الْمِنْشَارِ!
مارەکە پەشۆکا و وەک کاردانەوەیەک هەڵسا بە گازگرتن لە مشارەکە، ویستی بەوە مشارەکە بگەزێت!

مِمَّا أَدَّى إِلَى سَيَلَانِ الدَّمِ حَوْلَ فَمِهَا، لَمْ تَكُنِ الْأَفْعَى تُدْرِكُ مَا يَحْصُلُ!
کە بووە هۆی ڕژانی خوێن لە دەوری دەمی، مارەکە نەیدەزانی چی ڕوودەدات!

وَاعْتَقَدَتْ أَنَّ الْمِنْشَارَ يُهَاجِمُهَا، وَحِينَ تَيَقَّنَتْ بِأَنَّهَا سَتَمُوتُ.
وەپێی وابوو کە مشارەکە هێرشی دەکاتە سەر، و کاتێک دڵنیابووەوە کە ئەمرێت.

قَرَّرَتْ أَنْ تَقُومَ بِرَدَّةِ فِعْلٍ أَقْوَى، فَالْتَفَّتْ بِكَامِلِ جِسْمِهَا حَوْلَ الْمِنْشَارِ مُحَاوِلَةً خَنْقَهُ! فَفَقَدَتْ حَيَاتَهَا وَمَاتَتْ.
بڕیاری دا کە هەڵسێت بە کاردانەوەیەکی بەهێزتر، تەواوی جەستەی بە دەوری ئامێری بڕینەکەدا (مشارەکە) سوڕاند و هەوڵیدا بیخنکێنێت، بۆیە ژیانی لەدەست دا و مرد.

أَحْيَانًا، نُحَاوِلُ فِي لَحْظَةِ غَضَبٍ أَنْ نَجْرَحَ غَيْرَنَا.
هەندێک جار لە ساتێکی توڕەییدا هەوڵ دەدەین کەسانی تر بریندار بکەین.

فَنُدْرِكُ بَعْدَ فَوَاتِ الْأَوَانِ أَنَّنَا لَا نَجْرَحُ شَخْصًا إِلَّا أَنْفُسَنَا!
دوای ئەوەی کار لە کار ترازا (کات درەنگ بوو) دەزانین کە کەسمان بریندار نەکردووە جگە لە خۆمان!

الْحَيَاةُ أَحْيَانًا تَحْتَاجُ إِلَى: تَجَاهُلِ أَحْدَاثٍ، تَجَاهُلِ أَشْخَاصٍ، تَجَاهُلِ أَفْعَالٍ، تَجَاهُلِ أَقْوَالٍ.
ژیان هەندێ جار پێویستی بە: فەرامۆشکردنی ڕووداوەکان، فەرامۆشکردنی کەسەکان، فەرامۆشکردنی کردەوەکان، فەرامۆشکردنی قسەکان.

فَلَيْسَ كُلُّ أَمْرٍ يَسْتَحِقُّ «رَدَّةَ فِعْلٍ»، هَذَا قَدْ تُضِرُّكَ أَوْ رُبَّمَا تَقْتُلُكَ!
هەموو کارێک شایستەی کاردانەوە نییە، لەوانەیە ئەمە زیانت پێ بگەیەنێت، یان لەوانەیە بتکوژێت!
❤2
August 18, 2026 219