107ـ حِكَايَةُالنَّسْرِ: چیرۆکی داڵ
يُحْكَى أَنَّ نَسْرًا كَانَ يَعِيشُ فِي إِحْدَى الْجِبَالِ، وَيَضَعُ عُشَّهُ عَلَى قِمَّةِ إِحْدَى الْأَشْجَارِ.
دەگێڕنەوە کە داڵێک لە یەکێک لە شاخەکان دەژیا، و هێلانەکەشی لەسەر لوتکەی یەکێک لە دارەکان دانابوو.
وَكَانَ عُشُّ النَّسْرِ يَحْتَوِي عَلَى 4 بَيْضَاتٍ، ثُمَّ حَدَثَ أَنْ هَزَّ زِلْزَالٌ عَنِيفٌ الْأَرْضَ.
هێلانەی داڵەکە چوار هێلکەی تێدابوو، دواتر بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا کە زەوی لەرزاند.
فَسَقَطَتْ بَيْضَةٌ مِنْ عُشِّ النَّسْرِ، وَتَدَحْرَجَتْ إِلَى أَنْ اسْتَقَرَّتْ فِي قِنٍّ لِلدَّجَاجِ.
هێلکەیەک لە هێلانەی داڵەکەوە کەوتە خوارەوە و خلۆڕی بوو تا لە ناو کۆلانەی مریشکێکدا جێگیر بوو.
وَظَنَّتِ الدَّجَاجَاتُ بِأَنَّ عَلَيْهَا أَنْ تَحْمِيَ وَتَعْتَنِيَ بِبَيْضَةِ النَّسْرِ هَذِهِ.
مریشکەکان پێیان وابوو کە دەبێت ئەم هێلکەی داڵە بپارێزن و چاودێری بکەن.
وَتَطَوَّعَتْ دَجَاجَةٌ كَبِيرَةٌ فِي السِّنِّ لِلْعِنَايَةِ بِالْبَيْضَةِ إِلَى أَنْ تَفْقِسَ.
یەکێک لە مریشکە پیرەکان خۆی تەرخان کرد بۆ چاودێریکردنی هێلکەکە تا هەڵبێت.
وَفِي أَحَدِ الْأَيَّامِ فَقَسَتِ الْبَيْضَةُ، وَخَرَجَ مِنْهَا نَسْرٌ صَغِيرٌ جَمِيلٌ.
ڕۆژێک لە ڕۆژان هێلکەکە هەڵهات و داڵێکی بچووک و جوانی لێ دەرچوو.
وَلَكِنْ هَذَا النَّسْرُ بَدَأَ يَتَرَبَّى عَلَى أَنَّهُ دَجَاجَةٌ، وَأَصْبَحَ يَعْرِفُ أَنَّهُ لَيْسَ إِلَّا دَجَاجَةً.
بەڵام ئەم داڵە بەو باوەڕە پەروەردە کرا کە مریشکە، و وای لێ هات کە خۆی بە تەنها مریشک بزانێت.
وَفِي أَحَدِ الْأَيَّامِ، وَفِيمَا كَانَ يَلْعَبُ فِي سَاحَةِ قِنِّ الدَّجَاجِ، شَاهَدَ مَجْمُوعَةً مِنَ النُّسُورِ تُحَلِّقُ عَالِيًا فِي السَّمَاءِ.
ڕۆژێک لە ڕۆژان، کاتێک لە حەوشەی کۆلانەی مریشکەکاندا یاری دەکرد، کۆمەڵێک داڵی بینی کە لە بەرزیی ئاسماندا دەفڕین.
تَمَنَّى هَذَا النَّسْرُ لَوْ يَسْتَطِيعُ التَّحْلِيقَ عَالِيًا مِثْلَ هَؤُلَاءِ النُّسُورِ.
ئەم داڵە خۆزگەی خواست کە بتوانێت وەک ئەو داڵانە بەرز بفڕێت.
لَكِنَّهُ قُوبِلَ بِضَحِكَاتِ الِاسْتِهْزَاءِ مِنَ الدَّجَاجِ، قَائِلِينَ لَهُ: مَا أَنْتَ سِوَى دَجَاجَةٍ!
بەڵام ڕووبەڕووی پێکەنینی گاڵتەئامێزی مریشکەکان بووەوە، کە پێیان گوت: تۆ تەنها مریشکێکی!
وَلَنْ تَسْتَطِيعَ التَّحْلِيقَ عَالِيًا مِثْلَ النُّسُورِ.
وەک داڵەکان ناتوانیت بەرز بفڕیت.
وَبَعْدَهَا تَوَقَّفَ النَّسْرُ عَنْ حُلْمِ التَّحْلِيقِ فِي الْأَعَالِي، وَآلَمَهُ الْيَأْسُ، وَلَمْ يَلْبَثْ أَنْ مَاتَ بَعْدَ أَنْ عَاشَ حَيَاةً طَوِيلَةً مِثْلَ الدَّجَاجِ.
دوای ئەوە داڵەکە وازی لە خەونی فڕین لە بەرزاییەکان هێنا، بێهیوایی ئازاری دەدا، و زۆری نەخایاند کە مرد، دوای ئەوەی ژیانێکی درێژی وەک مریشک بەسەر برد.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌴🌴@Cherokakane_Arabi🌴🌴
2August 17, 2026 204