فێربوونی زمانی عەرەبی بە چیرۆک: post #208 — TG.ME

109ـ قِصَّةٌ حَقِيقِيَّةٌ: چیرۆکی ڕاستەقینە

حَدَثَتْ هَذِهِ الْقِصَّةُ فِي الْعِرَاقِ فِي الْعَامِ ١٩٥٦.
ئەم چیرۆکە لە عێراق لە ساڵی ١٩٥٦ ڕوویداوە.

حَيْثُ افْتَقَدَ الْأُسْتَاذُ الْجَامِعِيُّ تِلْمِيذَهُ الْعَبْقَرِيَّ فِي مَرْحَلَةِ الدُّكْتُورَاهِ.
مامۆستایەکی زانکۆ خوێندکارە بلیمەتەکەی لە قۆناغی دکتۆرا لەدەستدا.

فَقَرَّرَ أَنْ يَذْهَبَ إِلَى بَيْتِهِ لِيَزُورَهُ، فَقَدِ اعْتَقَدَ أَنَّهُ مَرِيضٌ.
بڕیاری دا بچێتە ماڵەکەی بۆ سەردانیکردنی، چونکە پێی وابوو نەخۆشە.

وَأَنَّ لَا شَيْءَ غَيْرَ الْمَرَضِ قَدْ مَنَعَهُ عَنِ الْحُضُورِ إِلَى الْجَامِعَةِ!
و پێی وابوو هیچ شتێک جگە لە نەخۆشی ڕێگری لە ئامادەبوونی لە زانکۆ نەکردووە!

وَعِنْدَمَا وَصَلَ إِلَى بَيْتِ تِلْمِيذِهِ.
کاتێک گەیشتە ماڵی خوێندکارەکەی.

وَجَدَ أَنَّ الْبَيْتَ كُلَّهُ عِبَارَةٌ عَنْ غُرْفَةٍ وَاحِدَةٍ.
دەرکەوت کە هەموو ماڵەکە تەنها بریتی بوو لە یەک ژوور.

وَأَنَّ الطَّالِبَ فَقِيرٌ جِدًّا بِشَكْلٍ لَمْ يَكُنْ يَتَصَوَّرُهُ.
و خوێندکارەکە زۆر هەژار بوو، بە شێوەیەک کە هەرگیز خەیاڵی نەکردبوو.

وَبَعْدَ أَنْ قَدَّمَ التِّلْمِيذُ كُوبَ الشَّايِ لِأُسْتَاذِهِ.
دوای ئەوەی خوێندکارەکە کوپێک چای بۆ مامۆستاکەی هێنا.

قَالَ لَهُ الْأُسْتَاذُ: لِمَاذَا لَمْ تَعُدْ تَحْضُرُ إِلَى الْجَامِعَةِ؟
مامۆستاکە پێی وت: بۆچی چیتر نایەیتە زانکۆ؟

فَقَالَ لَهُ التِّلْمِيذُ: الْعِلْمُ لَا يَشْتَرِي حُفْنَةَ فِجْلٍ!
خوێندکارەکە پێی وت: زانست مشتێک تری ناکڕێت!

دُهِشَ الْأُسْتَاذُ مِنْ كَلَامِ تِلْمِيذِهِ.
مامۆستاکە بە قسەی خوێندکارەکەی سەری سوڕما.

قَالَ التِّلْمِيذُ: يَا أُسْتَاذِي الْعَزِيزُ، لَقَدْ شَعَرْتُ بِالْجُوعِ مُنْذُ أُسْبُوعٍ.
خوێندکارەکە وتی: ئەی مامۆستای ئازیزم، هەفتەیەکە هەستم بە برسیەتی دەکرد.

وَلَمْ يَكُنْ مَعِي إِلَّا فِلْسٌ وَنِصْفٌ، اشْتَرَيْتُ رَغِيفًا بِفِلْسٍ مِنَ الْفُرْنِ.
تەنها فلسێک و نیوێکم پێ بوو، نانێکم بە فلسێک لە نانەواخانە کڕی.

وَتَوَجَّهْتُ إِلَى بَائِعِ الْخُضَارِ أُرِيدُ أَنْ أَشْتَرِيَ فِجْلًا بِنِصْفِ الْفِلْسِ الْمُتَبَقِّي.
چوومە لای سەوزەفرۆشەکە و ویستم بەو نیو فلسەی ماوە ترێ بکڕم.

فَقَالَ لِي: حُفْنَةُ الْفِجْلِ بِفِلْسٍ!
پێی وتم: مشتێک ترێ بە یەک فلسە!

فَقُلْتُ لَهُ: بِإِمْكَانِي أَنْ أُعَلِّمَكَ مَسْأَلَةً فِي النَّحْوِ، أَوْ أَرْوِيَ لَكَ قِصَّةً فِي الْأَدَبِ.
پێم وت: دەتوانم بابەتێکت لە ڕێزمان فێر بکەم، یان چیرۆکێکت لە ئەدەبدا بۆ بگێڕمەوە.

مُقَابِلَ أَنْ تَبِيعَنِي حُفْنَةَ الْفِجْلِ بِنِصْفِ فِلْسٍ!
لە بەرامبەردا مشتێک ترێم پێ بفرۆشیت بە نیو فلس!

فَقَالَ لِي سَاخِرًا: عِلْمُكَ لَا يَشْتَرِي الْفِجْلَ!
بە گاڵتەجاڕییەوە پێی وتم: زانستی تۆ ترێ ناکڕێت!

فَعَلِمْتُ أَنَّهُ عَلَى حَقٍّ، وَقَرَّرْتُ أَنْ أَتْرُكَ الدِّرَاسَةَ.
زانیم کە ئەو ڕاست دەکات، بڕیارم دا واز لە خوێندن بهێنم.

وَأَحْصُلَ عَلَى عَمَلٍ يُمَكِّنُنِي مِنْ شِرَاءِ الْخُبْزِ وَالْفِجْلِ!
و کارێک بەدەست بهێنم کە بتوانم نان و ترێ بکڕم!

لَمْ يُعَلِّقِ الْأُسْتَاذُ عَلَى كَلَامِ تِلْمِيذِهِ.
مامۆستاکە هیچ لێدوانێکی لەسەر قسەی خوێندکارەکەی نەدا.

وَإِنَّمَا أَعْطَاهُ خَاتَمًا ذَهَبِيًّا، وَقَالَ لَهُ: بِعْ هَذَا لِي!
بەڵکو ئەڵقەیەکی زێڕینی پێدا و پێی وت: ئەمە بۆ من بفرۆشە!

وَتَعَالَ غَدًا إِلَى الْجَامِعَةِ وَسَنَتَحَدَّثُ، وَقَامَ وَانْصَرَفَ!
سبەی وەرە بۆ زانکۆ، قسە دەکەین. پاشان هەستا و ڕۆیشت!

وَفِي الْيَوْمِ التَّالِي جَاءَ التِّلْمِيذُ وَمَعَهُ ثَمَنُ الْخَاتَمِ.
لە ڕۆژی دواتردا خوێندکارەکە هات و نرخی ئەڵقەکەی لەگەڵ خۆی هێنا.
August 20, 2026 266