فێربوونی زمانی عەرەبی بە چیرۆک: post #200 — TG.ME

105ـ الطِّفْلُ وَالأَمِيرُ: منداڵ و
میر

كَانَ هُنَاكَ طِفْلٌ صَغِيرٌ يَلْعَبُ فِي الطَّرِيقِ مَعَ أَصْدِقَائِهِ.
منداڵێکی بچووک هەبوو لە ڕێگادا لەگەڵ هاوڕێکانی یاری دەکرد.

فَمَرَّ بِهِ الأَمِيرُ، فَسَأَلَهُ:
میرەکە بە لایدا تێپەڕی، پاشان لێی پرسی:

هَلْ تَعْرِفُ الْقِرَاءَةَ؟
ئایا خوێندنەوە دەزانیت؟

قَالَ: نَعَمْ.
گوتی: بەڵێ.

فَقَالَ لَهُ: اقْرَأْ شَيْئًا.
پێی گوت: شتێک بخوێنەوە.

فَقَرَأَ:
ئەویش خوێندییەوە:

﴿إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُبِينًا﴾
﴿بەڕاستی ئێمە بۆ تۆ سەرکەوتنێکی ئاشکرا کردەوە﴾.

فَفَرِحَ الأَمِيرُ بِالْجَوَابِ، وَأَعْطَاهُ دِينَارًا.
میرەکە بە وەڵامەکە دڵخۆش بوو و دینارێکی پێدا.

فَرَفَضَ الطِّفْلُ أَنْ يَأْخُذَ الدِّينَارَ.
بەڵام منداڵەکە ڕازی نەبوو دینارەکە وەربگرێت.

فَسَأَلَهُ الأَمِيرُ عَنْ ذَلِكَ.
میرەکە هۆی ئەوەی لێ پرسی.

قَالَ الطِّفْلُ الصَّغِيرُ:
منداڵە بچووکەکە گوتی:

أَخَافُ أَنْ يَضْرِبَنِي أَبِي.
لە باوکم دەترسم لێم بدات.

فَقَالَ الأَمِيرُ: إِنَّ الأَمِيرَ أَعْطَانِي الدِّينَارَ.
میرەکە گوتی: بڵێ میرەکە دینارەکەی پێدام.

فَقَالَ: إِنَّهُ لَنْ يُصَدِّقَنِي.
منداڵەکە گوتی: ئەو باوەڕم پێ ناکات.

فَقَالَ الأَمِيرُ: لِمَاذَا؟
میرەکە گوتی: بۆچی؟

فَسَكَتَ لَحْظَةً، ثُمَّ قَالَ:
کەمێک بێدەنگ بوو، پاشان گوتی:

سَيَقُولُ: هَذِهِ لَيْسَتْ هَدِيَّةَ الأُمَرَاءِ.
دەڵێت: ئەمە دیاریی میرەکان نییە.

فَأَعْطَاهُ الأَمِيرُ مِائَةَ دِينَارٍ.
ئیتر میرەکە سەد دیناری پێدا.
ــــــــــــــــــــــــــــ
#دواڕۆژ
❤5
August 10, 2026 271 1