فێربوونی زمانی عەرەبی بە چیرۆک: post #197 — TG.ME

104ـ تَفْسِيرُ الحُلْمِ: لێکدانەوەی خەون

رَأَى أَحَدُ الْمُلُوكِ حُلْمًا وَفِيهِ (أَنَّ كُلَّ أَسْنَانِهِ تَكَسَّرَتْ).
پاشایەک خەونێکی بینی کە تێیدا
(هەموو ددانەکانی شکان).

فَجَاءَ بِمُفَسِّرٍ لِلْأَحْلَامِ وَقَالَ لَهُ الحُلْمَ.
ئینجا لێکدەرەوەیەکی خەونی بانگ کرد و خەونەکەی بۆ گێڕایەوە.

فَقَالَ الْمُفَسِّرُ:
لێکدەرەوەکە گوتی:

أَمُتَأَكِّدٌ أَنَّكَ رَأَيْتَ هَذَا الحُلْمَ أَيُّهَا الْمَلِكُ؟
ئایا دڵنیایت، ئەی پاشا، ئەم خەونەت بینیوە؟

فَقَالَ الْمَلِكُ: نَعَمْ.
پاشاکە گوتی: بەڵێ.

فَقَالَ لَهُ:
ئینجا پێی گوت:

لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ، هَذَا مَعْنَاهُ أَنَّ كُلَّ عَائِلَتِكَ سَتَمُوتُ أَمَامَكَ!!
لا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ، واتاکەی ئەوەیە هەموو خێزانەکەت لە پێشت تۆدا دەمرن!!

فَغَضِبَ الْمَلِكُ وَأَمَرَ بِسَجْنِ الرَّجُلِ.
پاشاکە تووڕە بوو و فەرمانی دا پیاوەکە بخەنە زیندان.

ثُمَّ جَاءَ بِمُفَسِّرٍ آخَرَ، فَقَالَ لَهُ الْكَلَامَ نَفْسَهُ، وَأَيْضًا سَجَنَهُ!
دوای ئەوە لێکدەرەوەیەکی دیکەی هێنا، هەمان قسەی پێ گوت و ئەویشی خستە زیندان!

فَجَاءَ بِمُفَسِّرٍ ثَالِثٍ، وَقَالَ لَهُ الحُلْمَ.
پاشان لێکدەرەوەی سێیەمی هێنا و خەونەکەی بۆ گێڕایەوە.

فَقَالَ الْمُفَسِّرُ سَعِيدًا:
لێکدەرەوەکە بە دڵخۆشی گوتی:

تَفْسِيرُ الحُلْمِ أَنَّكَ سَتَكُونُ أَطْوَلَ عَائِلَتِكَ عُمْرًا.
لێکدانەوەی خەونەکە ئەوەیە کە تۆ لە هەموو خێزانەکەت تەمەنت درێژتر دەبێت.

فَقَالَ الْمَلِكُ مُتَعَجِّبًا: أَمُتَأَكِّدٌ؟
پاشاکە بە سەرسوڕمانەوە گوتی: دڵنیایت؟

فَقَالَ: نَعَمْ.
گوتی: بەڵێ.

فَفَرِحَ الْمَلِكُ وَأَعْطَاهُ هَدِيَّةً!
جا پاشاکە زۆر دڵخۆش بوو و دیارییەکی پێ بەخشی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
#دواڕۆژ
❤8
August 8, 2026 229 1