فێربوونی زمانی عەرەبی بە چیرۆک: post #189 — TG.ME

101ـ الحِمَارُ الذَّكِيُّ: کەرە زیرەکەکە

رَأَى الذِّئْبُ حِمَارًا يَأْكُلُ فِي الغَابَةِ.
گورگەکە کەرێکی دی کە لە دارستانەکەدا شتی دەخوارد.

فَاقْتَرَبَ مِنْهُ يُرِيدُ أَنْ يَأْكُلَهُ.
نێزیک بووەوە لێی و ویستی بیخوات.

وَعِنْدَمَا رَآهُ الحِمَارُ.
کاتێک کەرەکە گورگەکەی دی.

أَمْسَكَ بِرِجْلِهِ وَهُوَ يَتَأَلَّمُ وَلَا يَسْتَطِيعُ أَنْ يَمْشِيَ.
دەستی بە قاچییەوە گرت و ئازاری هەبوو و نەیدەتوانی بڕوات.

فَسَأَلَهُ الذِّئْبُ قَائِلًا: مَاذَا بِكَ؟
گورگەکە لێی پرسی و گوتی: چیتە؟

فَقَالَ الحِمَارُ: لَقَدْ دَخَلَتْ فِي رِجْلِي شَوْكَةٌ؛ لِذَلِكَ أَشْعُرُ بِالْأَلَمِ.
کەرەکەش گوتی: دڕکێک چۆتە قاچمەوە بۆیە هەست بە ئازار دەکەم.

فَإِذَا كُنْتَ تُرِيدُ أَنْ تَأْكُلَنِي، يَجِبُ أَنْ تُخْرِجَ الشَّوْكَةَ أَوَّلًا؛ حَتَّى لَا تَشْعُرَ بِهَا فِي بَطْنِكَ.
ئەگەر دەتوێت بمخۆیت دەبێت یەکەمجار دڕکەکە دەربێنیت؛ تا لە سکتدا هەستی پێ نەکەیت.

فَأَمْسَكَ الذِّئْبُ بِرِجْلِ الحِمَارِ وَأَخَذَ يَبْحَثُ عَنِ الشَّوْكَةِ.
گورگەکە دەستی بە قاچی کەرەکەوە گرت و دەستی کرد بە گەڕان بەدوای دڕکەکەدا.

فَضَرَبَهُ الحِمَارُ بِرِجْلِهِ.
کەرەکە شەقێکی توندی لە گورگەکە دا.

فَكَسَّرَ أَسْنَانَهُ وَجَرَى سَرِيعًا.
ددانەکانی شکاند و بە خێرایی ڕایکرد.

أَخَذَ الذِّئْبُ يَتَأَلَّمُ وَيَقُولُ لِنَفْسِهِ: أَنَا لَسْتُ طَبِيبًا.
گورگەکە دەستی کرد بە ئازارچەشتن و بە خۆی دەگوت:
من پزیشک نیم.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
#دواڕۆژ
❤8
August 6, 2026 256