100ـ قَارُورَةُ المَاءِ: شوشەی ئاوەکە
كَانَ هُنَاكَ رَجُلٌ يَصْرُخُ فِي زَوْجَتِهِ دَائِمًا عِنْدَمَا يَرْجِعُ مِنَ العَمَلِ فِي المَسَاءِ، وَكَانَتِ الزَّوْجَةُ تَتَحَدَّثُ كَثِيرًا.
پیاوێک هەبوو هەمیشە کاتێک ئێواران لە کار دەگەڕایەوە هاواری بەسەر هاوسەرەکەیدا دەکرد، ژنەکەش زۆر قسەی دەکرد.
فَتَكَلَّمَتِ الزَّوْجَةُ مَعَ أَخِيهَا،
ژنەکە قسەی لەگەڵ برایەکەی کرد،
فَقَالَ لَهَا: هَاتِي قَارُورَةَ مَاءٍ.
برایەکەی پێی وت: شووشەیەکی ئاوم بۆ بێنە.
أَمْسَكَ الأَخُ القَارُورَةَ وَبَقِيَ يَنْظُرُ فِي المَاءِ بَعْضَ الوَقْتِ،
براکە شووشەکەی گرت و بۆ ماوەیەک سەیری ئاوەکەی کرد،
ثُمَّ قَالَ لَهَا: عِنْدَمَا يَدْخُلُ زَوْجُكِ ضَعِي شَرْبَةَ مَاءٍ فِي فَمِكِ.
پاشان پێی وت: کاتێک هاوسەرەکەت هاتە ژوورەوە، کەمێک ئاو بکەرە دەمتەوە.
وَلَكِنْ لَا تَشْرَبِيهَا بَلِ اتْرُكِيهَا فِي فَمِكِ حَتَّى يُبَدِّلَ مَلَابِسَهُ وَيَتَنَاوَلَ الطَّعَامَ وَيَشْرَبَ القَهْوَةَ،
بەڵام مەیخۆرەوە، بەڵکو لە دەمتدا بیهێڵەوە تاوەکو جلەکانی دەگۆڕێت و نان دەخوات و قاوە دەخواتەوە،
وَيَسْتَلْقِيَ عَلَى فِرَاشِهِ لِيَسْتَرِيحَ قَلِيلًا، وَكَرِّرِي هَذَا الأَمْرَ دَائِمًا.
وە لەسەر جێگەکەی پاڵدەکەوێت بۆ ئەوەی کەمێک پشوو بدات، و هەمیشە ئەم کارە دووبارە بکەرەوە.
فَعَلَتِ الزَّوْجَةُ ذَلِكَ وَتَعَجَّبَتْ مِنْ زَوْجِهَا فَقَدْ أَصْبَحَ هَادِئًا،
ژنەکە ئەوەی کرد و سەری لە هاوسەرەکەی سوڕما چونکە بووبووە کەسێکی هێمن،
لَكِنَّ قَارُورَةَ المَاءِ اقْتَرَبَتْ أَنْ تَنْتَهِيَ.
بەڵام شوشەی ئاوەکە لە تەواوبوون نزیک دەبۆوە.
فَرَجَعَتْ إِلَى أَخِيهَا وَقَالَتْ لَهُ: أَحْتَاجُ إِلَى قَارُورَةٍ أُخْرَى،
گەڕایەوە بۆ لای برایەکەی و پێی وت: پێویستم بە شوشەیەکی ترە،
وَقُلْ لِي مَاذَا وَضَعْتَ فِي المَاءِ؟!
وە پێم بڵێ چیت کردووەتە ناو ئاوەکەوە؟!
فَقَالَ الأَخُ: لَمْ أَضَعْ شَيْئًا، عَلَيْكِ فَقَطْ إِغْلَاقُ فَمِكِ عِنْدَمَا يَعُودُ زَوْجُكِ مُتْعَبًا مِنَ العَمَلِ.
براکەش وتی: هیچم تێنەکردووە، تەنها پێویستە دەمت دابخەیت (قسە نەکەیت) کاتێک هاوسەرەکەت بە ماندویەتی لە کار دەگەڕێتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــ
#دواڕۆژ
10August 5, 2026 175