دەستەی دەستپاکى عێراق ئاشکراکردنی هەوڵێکی گەندەڵی لە بەڕێوەبەرایەتی… — Payam TV — TG.ME

⭕️دەستەی دەستپاکى عێراق ئاشکراکردنی هەوڵێکی گەندەڵی لە بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی پارێزگای ئەنبار بڵاوکردەوە، کە بڕەکەی 34ملیار دینار.

⭕️دەستەکە باسی لەوەکردووە، زەوییەکی 136 دۆنمی لەلایەن بەڕێوەبەریەتییەکە، بۆ هەر دۆنمێک بە بڕی 23 ملیۆن دینار خەملاندوویانە، لەکاتێکدا دوای خەمڵاندنی تیمێکی بەدواداچون بۆ دیاریکردنی نرخی زەوییەکە دەرکەوتووە، نرخی هەر دۆنمێک زەوی هاوشێوە بە 300ملیۆن دیناربووە، کۆی بەهای موڵکەکە گەیشتووەتە 37 ملیار و 422 ملیۆن دینار.

⭕️باسی لەوەشکرد، جیاوازی نێوان ئەو دوو خەمڵاندنە بڕی 34ملیار و 292 ملیۆن و 160هەزار دینار بووە، ئەمەش ئەو بڕە پارەیەیە لە فرۆشتنی ئەو زەوییەدا ویستویانە بەهەدەری بدەن.
👍4
September 3, 2026 443