کۆبونەوەی ستراتیژیەتی بوجەی (٢٠٢٧-٢٠٢٨ـ٢٠٢٩)
کۆبونەوەی سێهەم: وەزیری دارایی چ داوایەکی ئاراستەی هەرێم کرد:
بەئەرکی خۆمم زانی کە بەشداری کۆبونەوەی سێ هەمی ستراتیژیەتی بوجە بکەم وەک میوانی وەزیری دارایی بە داوەتنامەی تایبەت، بە بڕینی (٩٠٠) سەد کیلۆمەتر بەسەیارە بۆ ماوەی (١١) سەعات، چوون و هاتنەوە، چونکە بەڵێنم بە دەنگدەرانم دابوو کە ماندوو نابم لەهەوڵەکانم، گلەیی ئەوەم لێ مەکەن کەسەردانی شارەکانتان ناکەم چونکە ئێوەی بەرێز منتان هەڵبژاردوە لە بەغداد چالاکبم.
کۆبونەوەکە بۆ یەکەم جار بوو بەشداری شاندی هەرێم کە هەوڵی زۆرم لەو پێناوەدا دابوو بۆ بەشداریان تا دوایی گلەیی لەکەس نەکەن لەخۆیان نەبێت ، ئەمڕۆش تاکە پەرلەمانتاری کورد بووم کە بەشدار بووم و ئەوەش ئەرکەمەو منەت نییە بەسەر کەسەوە.
1. بڕیاردرا کە لەڕۆژی شەممەوە دەست بکرێت بە نوسینەوەی تێکستە یاساییەکان و تەرخانکراوەکان.
2. وەزیری دارایی لێژنەی ستراتیژیەتی راسپارد کە دەبێت رەشنوسی پرۆژەکە ئامادەبێت لە ناوەراستی مانگی (٩) بۆ ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەنگدان.
3. وەزیری دارایی پابەندی راگەیاند کە دەبێت لە ناوەڕاستی مانگی (١٠) پرۆژەکە بگاتە پەرلەمان.
4. بەنزیکەی بری (٢.٥) دوو ترلیۆن و نیو تەرخان بکرێت بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان.
5. بەنزیکەی بری (١.٥) یەک ترلیۆن و نیو تەرخان دەکرێت بۆ پترۆ دولار کە شمولی ئەو برەنەوتەی هەرێمیش دەکات کە رادەستی سۆمۆ دەکرێت و دەبێت وەفدی هەرێم وردبن لەسەر ئەو برەی کە ترخانکراوە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی کە (٥٠) هەزار بەرمیلە دەبێت بەهەمان شێوە پترۆ دۆلار وەربگیرێت.
6. وەزیری دارایی باسی لەوە کرد کەلەنیەتیاندا هەیە گرێبەستەکان دابمەزرێنن لەگەڵ پلە بەرزکردنەوەدا. (هەرچەندە وەکیلی دارایی قسەی تری دەکرد).
8. لە بەشداری کردنم وەک تێچێک سوپاسی وەزیرم کرد کەسوور بوو لەسەر بەشداری هەرێم وپێم وت خوازیارم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد سفر کەیتەوە و لە مایانی قسەکانمدا باسم لە زیندانیان و دەرچوەیەکەمەکان و گرێبەستەکان و خانە نشینەکان کرد کە بریاری دادگامان هەیە بۆ هەندێ بابەتی قەرەبوو کردنەوە.
وەزیری دارایی ئەم راسپاردانەی ئاراستەی وەفدی هەرێم کرد:
یەکەم: تکاتان لێدەکەم هیچمان لێمەشارنەوە و هەموو تۆمارکراوەکانمان بەئاشکرا بخەنەبەردەست لەبەرانبەردا هەموو تواناکانماتان بخەینە بەردەست.
دووەم: دانوستانکارێکی عیناد مەبن بۆ ئەوەی هەموو شتتان لەدەست نەچێت.
سێهەم: تکایە شەفاف بن، تفاهومتان هەبێت، بەردەوام بن لەگەڵمان.
ئەحمەدى حاجى ڕەشید
سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەریى
لە ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق
15
1September 4, 2026 439