کەشناسێک: سبەینێ سلێمانی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزێت
شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە کەشوهەوای سلێمانی ساماڵ دەبێت، بەڵام خۆڵبارین ناوچەکە دادەپۆشێت و پلەکانی گەرما بە شێوازێکی بەرچاو دادەبەزن.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی، ئاشکرای کرد کە بۆ سبەینێ دووشەممە، کەشوهەوای شاری سلێمانی ساماڵ دەبێت.
بەڵام لە بەیانیی زووەوە تا کاتژمێرەکانی نیوەڕۆ، خۆڵبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و خێرایی با لە ئاستێکی ئاساییدا دەبێت.
پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پلەکانی گەرما بە شێوازێکی نائاسایی و دەگمەن بۆ ئەم وەرزە، 5 پلە دادەبەزن.
بەمەش بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 33 پلە و نزمترین پلەش 20 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.
ئەو شارەزایە هەروەها باسی لەوە کرد کە هاتنی یەکەم بارستەهەوای سارد بۆ ناوچەکە نزیکبووەتەوە و ئەگەری بارینی یەکەم باران و دەستپێکی پایزێکی باراناوی هەیە.
k9
















