قوباد تاڵەبانی: بەرزڕاگرتنی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) بەشێکە لە کەلتووری گەلەکەمان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەرزڕاگرتنی ئەم بۆنەیە کە بەشێکە لە کەلتوور و تایبەتمەندیی دیاری گەلەکەمان هاندەرمانە بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، ڕێزگرتنی یەکتر و بەهێزترکردنی پێکەوەژیان لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا.

















