خوێندنەوەی پێغەمبەر ﷺ بەم شێوازە بوو:
بە شێنەیی و لەسەرخۆیی و بەبێ پەلەکردن بوو، لە کۆتایی هەر ئایەتێکدا دەوەستا. ئەگەر بە ئایەتێکدا تێپەڕیبا کە ستاییشی خوای تێدا بووایە، تەسبیحی دەکرد. ئەگەر بە ئایەتێکی داواکاری و نزا تێپەڕیبا، نزا و داوای لێخۆشبوونی دەکرد. ئەگەر بە ئایەتێکی پەناگرتن تێپەڕیبا، پەنای بە خودا دەگرت. وە ماوەی ڕکوعەکەی هاوتای ماوەی ڕاوەستانەکەی بوو، وە ماوەی سوجدەکەیشی نزیک بوو لە ماوەی ڕاوەستانەکەی.
«اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ».🌦️🪴
@islam_km







