ڕاستییەکە ئەوەیە، بەشێک لە من نەماوە، نەک تەنها لە ڕابردووم، بەڵکو لە ساڵانی داهاتووش.
من دەڕۆم، بەسەر تەنیایی خۆمدا لەناو قەرەباڵغیدا زاڵ دەبم، بە وەهمی پێکەوەژیانەوە دەلکێم. زەردەخەنە دەکەم، وەک ئەوەی هەوڵی هێورکردنەوەی ئازاری یادەوەرییەکانم بدەم. ناوی مرۆڤەکان بە درێژایی ڕۆژەکان دەژمێرم، و خۆم دەبینمەوە، بە ناوی خۆمەوە، تاریک، وەک ئەم ڕۆژە قورسە ..
وەرگێڕانی: خۆڵ









