بەرەبەیانی ٢٢ی ئابەو هێشتا دەنگی تەقە دێت، شۆک
و واق وڕماوو! ئەوە چی ڕویدا!؟
لاهور شێخ جەنگی گیراو وێنە و ڤیدیۆی بڵاو کرایەوە، ئەوەی لەناو ئەو هەموو دیمەنە ناشریندا سەرنجی منی ڕاکێشا، ئاواتی شێخ جەنگی بوو لە تەنیشتی براکەی، هەر ئەو بەیانییە شتێکی کورتم لەسەر ئەوە نوسی و بڵاوکردەوە..
لەگەڵ هێمن مەحمود، بەڕێوەبەری کەناڵی زووم قسەم کرد، هەر بۆ هەواڵ پرسی و شەوەکەشی چەندجارێک قسەمانکرد و زۆر هەوڵمدا لاهوری شێخ جەنگی وەربگرین لە ئێن ئار تیەوە قسەبکات، بەڵام بەردەست نەبو..
ووتم ئاگاداری خۆتانبن و هەرچیتان پێویست بوو قسە بکەن، بە پێکەنینەوە دوای پێزانین و سوپاس، وتی ئێوەش ئاگاداری خۆتانبن وەزعتان باش نییە..
کەوتمە هەوڵ بۆ پەیداکردنی میوان، تا قسە لەسەر ئە ڕوداوە بکات، نە یەک نە دوو نە سێ و نە ٢٠! هەموی دەڵێن نەخۆشم یان لە شار نین، وەڵام نادەنەوە، هەندێکیش ڕاستگۆیانە وتیان نامانەوێت قسە بکەین!!
لەگەڵ هێمن مەحمود قسەمکردوە و دەمویست ئاوات خان یان کەسێکمان لە خێزانەکی بۆ قەناعەتپێبکات بۆ تاوتوێ، هێمن هەوڵی خۆی داو دیاربوو ئەوان پێیان باشنەبوو لەو کاتەدا قسە بکەن..
هەڵەنەبم بۆ شەوی دواتر لەگەڵ محەمەد ڕەئوفی ڕۆژنامەنوس قسەمکرد و وتی ئامادەم و دێم و قسە دەکەم..
بەرنامەیەکی بە پێز و پڕ زانیاریمانکرد، بیرمە دوای بەرنامەکە هەندێ ڕۆژنامەنوسی کە دواتر زانیم دەڵاڵ بون ئەساسەن، تێلفونیان دەکرد، وامدەزانی بۆ دەستخۆشییە! تومەس نەسیحەتیان ئەکردین بە حیساب کە باش نییە ئەم بەرنامانە لەم کاتەدا!!
ڕوداوە سیاسییەکە بۆ من گرنگ نەبو، ململانێی ناو حیزبێکە و ڕەنگە لاهور زوتر دەرفەتی هەبوایە هەمانکاری بەرامبەر بافڵ بکردایە، ئەوە بەجێی خۆی و موناقەشەیەکی ترە..
بەڵام لەناو سلێمانێدا، شارە بزێوو سرکەکە بەحیساب! ململانێکی سیاسی بەم جۆرە یەکلا دەبێتەوە، بێ ئەوەی دەنگێکی بەرز، ناڕەزایەتیەک بۆ خاتری سلێمانی بەرز ببێتەوە!!( هەندێک دەنگی کەم نەبێت، زۆر کەم یەک تا دوو کەسێک نوسینیان هەبوو)
داخستن و دەستبەسەرداگرتنی کەناڵی زووم و بێکارکردنی ئەو هەموو ڕۆژنامەنوسە یەکێکیتر لە هەرە ناشرینترین ڕوداوەکانی ٢٢ی ئاب بوو، لە سلێمانی و لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا، کە هەمیشە سەری زمان و بنی زمانی قوباد تاڵەبانی دیفاعکردنە لە ڕۆژنامەنوسان بە حیساب!
ئەم بێدەنگییە بۆ!! ئەرێ لە هەولێر ئەمە ڕویبدایە لە سلێمانی خۆپیشاندانی بۆ ڕێک نەدەخرا!
بەڵام هێواش هێواش زانیم، بەشێکی زۆر لە نوسەر و ڕۆژنامەنوس و دەنگ دلێرەکان، خۆیان و دامەزراوەکانیان ساڵەهایە بەخێوکراوی خۆیانن! ئەمانە چەترەوانن، چەترێکت دەدەنە دەست، بۆ داپۆشینی ناشرینی و لەکە و پەڵەکەنیان، ئەوکات دەیشتوانی بڵێی من ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆم، کە لە ئەسڵدا و بە شاراوەیی سەر بەخۆ نا،سەر بەوانن...
کارزان عوسمان