خودا لێت دەپرسێتەوە:
لەسەر ئەو ڕووناڪییەی لە چاوی ڪەسێڪدا ڪوژاندتەوە و ڪردت بە بێدەنگترین ڪەس.
لەسەر ئەو هیوا جوانانەی لە ناو ڕۆحی ڪەسێڪدا خنڪاندت ، پێش ئەوەی شایەنی گەشەڪردن بن.
لەسەر ئەو دیوارە بەرزەی لە دەوری دڵێڪ بونیادت نا ، ڪە چیتر ڕێگە نەدات ڪەس لێی نزیڪ ببێتەوە.
لەسەر ئەو ڕاستییە تاڵەی لە ناخیدا چەسپاندت: ڪە باشبوون لەم دنیایەدا باجەڪەی شکانی دەروونە.
تۆ ڕەنگە لە بیرت چووبێتەوە ، بەڵام شوێن پێی بەدبەختییەڪەت ڕێڕەوی تەواوی ژیانی ئەوی گۆڕی



