Talav Immigration: post #111 — TG.ME

ڤیزەی ستارتاپی کەنەدا

دەرفەتێک بۆ کەسانی داهێنەر و خاوەنکار

ڤیزەی ستارتاپی کەنەدا بۆ ئەو خاوەنکارانەیە کە بەنیازن بیرۆکە داهێنەرەکانیان لە کەنەدا جێگیر بکەن. دوای وەرگرتنی نامەی پشتگیری لە ڕێکخراوە ڕێگەپێدراوەکان، ئەم خاوەنکارانە داوای کۆچکردن بۆ کەنەدا بۆ خۆیان و هەموو ئەندامانی خێزانەکەیان دەکەن. ئەم داهێنەرانە لەگەڵ کەرتی تایبەتی کەنەدا یەکدەگرن و بازرگانی لەسەر ئاستی جیهانی پێکدەهێنن.

ئەم وڵاتە بە ڤیزەی ستارتاپی کەنەدا، هەوڵدەدات ئەو خاوەنکارانە ڕابکێشێت کە توانای دەستپێکردنی کۆمپانیای داهێنەریان هەیە و دەتوانن هەلی کار دروست بکەن.

ڤیزەی ستارتاپی کەنەدا بە ئامانجی دروستکردنی کەشێکی کێبڕکێ لە بواری دامەزراندنی کۆمپانیا دەستپێشخەرەکان دەستیپێکردووە و تێڕوانینی کەنەدا بۆ داهاتووی ئەم ڤیزەیە زۆر ڕوونە.

گۆڕانکاری لە پرۆگرامی ستارتاپی کەنەدا؛ لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ

2013: دەستپێکردنی وەک تاقیکردنەوە

2018: گۆڕینی دۆخ لە تاقیکردنەوەیەکەوە بۆ پرۆگرامی هەمیشەیی PR

2019 تا 2021؛ لوتکەی خواست، زیادبوونی دەزگاکانی پێداچوونەوە

2023: دیاریکردنی کۆدێکی نوێ و پێدانی ڤیزای کارکردنی سێ ساڵ و باشترکردنی پرۆسێسکردن

🌟 گۆڕانکاری گرنگ لە بەرنامەی ستارتاپ:

🔹 تەرخانکردنی ئەولەویەتی پرۆسێسکردن بۆ هەندێک ڕێکخراو
🔹 قبوڵکردنی PR سنووردارە بە 10 ستارتاپ لە ساڵێکدا بۆ هەر ڕێکخراوێک (تا 31ی کانوونی دووەمی 2026).
🔹 وەستاندنی پرۆسەی پێداچوونەوەی هاوتا (لابردنی ڕێکخراوەکانی NACO و CVCA لە پرۆسەی پێداچوونەوە)

🌟 هەڵسەنگاندنی پرۆگرامی ڤیزەی ستارتاپی کەنەدا (2016-2022)

کۆی ژمارەی داواکارییەکان: 5209
ژمارەی داواکارییەکانی جێبەجێکراو: 1053
ژمارەی هەلی کار ڕەخساوە: 990هەلی کار

🌟 تایبەتمەندیەکانی داواکارانی ڤیزەی ستارتاپ

مەودای تەمەن: 30 بۆ 49 ساڵ
🎓 خوێندن: 80% بڕوانامەی زانکۆیان هەیە
🌐 ئەو وڵاتانەی زۆرترین داواکارییان هەیە: هیندستان، چین، ڤێتنام و ئێران
❤5
September 16, 2024 705