Talav Immigration: post #119 — TG.ME

باشتر دانیمارک بناسە!🇩🇰

● پایتەخت: کۆپنهاگن
● جۆری حکومەت: پاشایەتی دەستوری
● ژمارەی دانیشتووان: نزیکەی ٦ ملیۆن کەس
● دراو: کرۆنی دانیمارکی
● زمانی فەرمی: دانیمارکی
● پلەی پاسپۆرت: 3
● کۆدی ناوچەکە: 0045

ژیان لە دانیمارک:

کەمترین داهات: نزیکەی ١٦٠٠ یۆرۆ (بەبێ هیچ لێبڕینێک)
● تێکڕای داهات: ٦١٠٠ یۆرۆ لە مانگێکدا (بەبێ هیچ لێبڕینێک)
● تێکڕای تێچووی ژیان: بەبێ کرێ بۆ هەر کەسێک نزیکەی ١٠٩١ یۆرۆ
● ڕێژەی هەڵاوسان: لەسەدا ١.٦٠
● پێوەرەکانی کوالیتی ژیان: زۆر بەرز، 207.95
● پێوەرەکانی تاوان: زۆر نزمە، ٢٦.٠٧
● پێوەرەکانی سیستەمی تەندروستی: بەرزە، 78.35
@TALAV
شێوازەکانی کۆچکردن بۆ دانیمارک:

● وەبەرهێنان
● ئەکادیمی
● کاری
● هاوسەرگیری
● ڤیزەی هاوڕێ
● کارسازی

خوێندن لە دانیمارک:
● دانیمارک زیاتر لە ٦٥ هەزار خوێندکاری نێودەوڵەتی هەیە کە دەخوێنن.
● زیاتر لە ٨ زانکۆی دانیمارکی لە ڕیزی ٥٠٠ زانکۆی سەرەکی جیهانن هەروەک زانکۆی کۆپنهاگن و زانکۆی تەکنیکی دانیمارک (DTU).
● پرۆگرامی ئەکادیمی لە هەموو ئاستەکاندا بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش دەکرێت.
● خوێندکار بۆی هەیە لە هەفتەیەکدا ٢٠ کاتژمێر کار بکات و دوای ئەوە دەتوانێت مۆڵەتی گەڕان بەدوای کاردا بۆ ماوەی ٦ مانگ وەربگرێت.
● خوێندکاران دەتوانن سوود لە سکۆلەرشیپەکانی وەک Nordplus و Erasmus+ یان داشکاندنی کرێی خوێندن وەربگرن کە لەلایەن زانکۆکانەوە پێشکەش دەکرێن.

کارکردن لە دانیمارک:
● تێکڕای هەفتەی کارکردن لە دانیمارک ٣٧ کاتژمێرە و حکومەت جەختێکی بەهێز لەسەر هاوسەنگی ژیانی کار و ژیانی دەکاتەوە.
● بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمی ئاماری دانیمارک، لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە ٣١٠ هەزار کرێکاری بیانی دامەزراون.
● ڕێژەی بێکاری لەم وڵاتەدا لە ساڵی ٢٠٢٤ گەیشتووتە ٢.٦%.
● ڕێژەی باجی داهات لە دانیمارک ١٢% بۆ ١٥% بە پشتبەستن بە بڕی داهاتی هەر کەسێک.
● دانیمارک پێویستی بە کارمەندی لێهاتوو هەیە لە بوارەکانی ئەندازیاری و تەکنەلۆژیای زانیاری و چاودێری تەندروستی و پەروەردە.

وەبەرهێنان لە دانیمارک:
● دانیمارک یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە پێوەرەکانی شەفافیەتی جیهانی (پێوەرەکانی تێڕوانینی گەندەڵی) پلەی باشی هەیە.
● ڕێژەی باجی داهاتی کۆمپانیاکان لە دانیمارک ٢٢% یە کە ڕێژەیەکی باشە بە بەراورد بە وڵاتانی ئەوروپا.
● حکومەتی دانیمارک نزیکەی ١.٥%ی بەرهەمی ناوخۆیی خۆی بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان تەرخان دەکات.
● بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD)، لە ساڵی ٢٠٢٣ قەبارەی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی (FDI) لە دانیمارک نزیکەی ٥ ملیار دۆلار بووە.

💜ئێمە وەک کۆمپانیای تاڵاڤ دەتوانین لە ڕێگەی خوێندن یان کار یارمەتیتان بدەین بۆ بە دەست هێنانی نشینگەی ئەو وڵاتە جوانە.
💡 ئەگەر هەڵبژاردنت دانیمارک بێ، ئێمە لە گەڵتدا دەبین. دوو دڵ مەبە و لەم ڕێگایانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکە!

🔵Email:
[email protected]
🟢WhatsApp:
+9647505077707
🌐www.talavimmigration.com
❤5👍2🔥1
January 11, 2025 673 4