Talav Immigration: post #121 — TG.ME

دەرفەتێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی سویسرا،
ڕاهێنانی بەکۆمەڵ لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بۆ ساڵی ٢٠٢٦
بۆ ئەو گەنج و خوێندکارانەی دەیانەوێت سیڤییەکانیان ببەنە ئاستێکی بەرزتر، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەرفەتێکی ناوازەی ڕاهێنانی (Internship) بە فەندی تەواو لە شاری جنێف ڕاگەیاندووە.

سوود و تایبەتمەندییەکانی پرۆگرامەکە:
پێدانی مووچە و هاوکاری دارایی مانگانە (Living Allowance) بۆ داپۆشینی تەواوی خەرجییەکان.
دابینکردنی کۆپۆنی خۆڕایی بۆ خواردن (Food Vouchers).
بیمەی تەندروستی گشتگیر و دڵنیایی ڕووداوەکان (Accident & Health Insurance).

پرۆسەی پێشکەشکردن بە تەواوی بەخۆڕاییە و هیچ کرێیەکی تێدا نییە.

زانیارییە سەرەکییەکان:
شوێن: بارەگای سەرەکی WHO لە شاری جنێف، سویسرا.
ماوەی ڕاهێنان: ٥ مانگ.

ڕەگەزنامە: کراوەیە بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهان (عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە).

لینکی فەرمی و ڕاستەوخۆی پێشکەشکردن لە وێبسایتی WHO:

https://careers.who.int/careersection/intern/jobdetail.ftl?job=2602510&tz=GMT%2B02%3A00&tzname=Europe%2FZurich
❤3
July 23, 2026 168 10