ئێستا پێشکەشکردن بۆ سکۆلەرشیپی چیڤنینگ لە بەریتانیا کراوەیە:
چیڤنینگ دەرفەتێکی ناوازە یە لەدەست خۆتی مەدە. چیڤنینگ سکۆلەرشیپێکە لە لایەن حکومەتی بەریتانیا پێشکەش بە فێرخوازانی کوردستان و عێراق دەکرێت:
1- ئاست: دەرفەتەکە تەنها بۆ خوێندنی ماستەرە.
2- بوارەکان: هەموو بوارەکان دەگرێتەوە بێ جیاوازی.
3- کۆتا کات بۆ پێشکەش کردن: 5/11/2024
مەرجەکان:
1- پێشكەشکار ئەبێت عێراقی بێت و ڕەگەزنامەی بەریتانی نەبێت.
2- پێشکەش کار ئەبێت دوو ساڵ یان 2800 کاتژمێر کاری کردبێت واتە خزمەتی کاری هەبێت. مەرج نیە لەکەرتی حکومی دامەزراو بێت.
3- ئەبێت پێشکەش کار کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی 60 یان زیاتر بێت.
4- کەسی سوودمەند دوای ناو دەرچوونی ئەبێت ئایلتس یان هاوشێوەکانی پێشکەش بکات پێش مانگی ٧ی٢٠٢٥
5- ئەبێت کەسی سوودمەند بەڵێن بدات کە دوای تەواکردنی خوێندنەکەی، ئەگەڕێتەوە بۆ عێڕاق.
6- ئەبێت کەسی پێشکەشکار سێ ئۆفەری خویندن لە سێ زانکۆی بەریتانی جیاواز وەرگرێت.
7- ئۆفەرەکان ئەبێت ببن بە ئۆفەری بێ مەرج پێش مانگی
٧ ی٢٠٢٥
8- نابێت پێشتر لەم سکۆلەرشیپە سوود مەند بووبێت.
9- بۆ تەمەن هیچ مەرجێک نیە.
سوودەکانی سکۆلەرشیپەکە:
1- هەموو تێچووی خوێندن لە ئەستۆی حکومەتی بەریتانیایە.
2- کەسی سوودمەند مووچەیەکی مانگانە وەردەگرێت.
3- تێچووی چوون و هاتنەوە لێرەوە بۆ بەریتانیا بۆ کەسی سوودمەند دابین دەکرێت.
4- سوودمەند بڕە پارەیەک وەردەگرێت پێش دەرچوونی لە عێراق.
5- دوای گەیشتنی بە بەریتانیا کەسی سوودمەند بڕە پارەیەکی تر وەردەگرێت.
6- تێچووی ڤیزا وەرگرتن بۆ کەسی سوودمەند دابین کراوە.
7- تێچووی چوون و ئامادەبوون لە کۆنفرانس و بۆنە زانستیەکان لە کاتی خوێندن لە ئەستۆی حکومەتی بەریتانیا دایە.
پێوستیەکان:
بۆ پێشکەش کردن جگە لەم خاڵانەی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد ئەمانەی خوارەوەش پێویستن:
1- بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە نمرە کە تەسدیق کرا بێت.
2- پاسپۆرت.
3- سیڤی (زانیاری کەسی)
4- پشتگیری دوو مامۆستای زانکۆ کە وانەیان بە پێشکەش کار گوتبێت لە کاتی خوێندنی بەکالۆریۆس.
ھاوڕێکانت ئاگادر بکەوە
لینک وێبسایتی فەرمی
https://www.chevening.org/apply/?fbclid=IwY2xjawEyN1BleHRuA2FlbQIxMQABHbOMqcXxStYenuPCkd2rgyVw5mSG9M22RcSmRe-l5SPYtsmTqShKgm_oJg_aem_uMn5sxD4Q3-SnYsCJ0pZTg&sfnsn=wa

www.chevening.org
Apply | Chevening
Apply for a Chevening Scholarship or Fellowship Award
7
3
2August 21, 2024 736