پێتان چۆنە گەر بەشێک لە ئەزموونی خۆم لێرە باس بکەم
هەڵبەت ئەزموونەکانی من پڕە لە پێچ و پەنا و چەند جار خۆم لە لوتکەی ژیان بووم بەگوێرەی بیرکردنەوەی چواردەور بەڵام وازم لەو ژیانە هێناوە و چووم سەرکێشیم کردووە و بە دوو ساڵ نەهاتوومەتەوە تایم بەڵام دوای ئەوە سوپاس بۆ خوای گەورە نەتیجەی باشی هەبووە
جا جار جار ئەزموونی خۆم باس بکەم ئەوەی پەیوەست بێ بە چین و خوێندن لە چین ؟
ئێستا هەنێکی تیایە ئەڵێن نەخێر چونکە جار جار بە هەنێ شت کە سوودی هەمووانی تیابووە لەجەویم داوە بەس من دڵم پاکە هەمووان بە یەک چاو سەیرئەکەم گەردنی ئەوانەش ئازابێ کە هاتن بابەتە بێ بەرامبەرەکانی بەکارهێنا، قبوڵیان بۆ خەڵک وەرگرت بە پارەی زۆر و کۆرس و سیمینار و لایڤیان کردەوە و کاتی منیان بەکارئەهێنا تا فێربن و دواتر ڕەفتاری ناشرین بکەن بەرانبەرم و بێ ئەمەکیش بوون
کە من هاتمە چین خەڵک هەبوو ١٠ ساڵ و ١٥ ساڵ پێش من هاتبووە چین یان لەگەڵ من و تا ئەو ساتەی من قسەم نەکرد کەس بەم شێوازە باسی چین و سکۆلەرشیپەکانی نەکرد و کە من دەستم پێکرد هەمووی دەستی دایە سکۆلەرشیپی چین
بەهەرحاڵ سوپاس بۆ خوا ئەوەی لای من گرنگە زۆرترین کورد بێتە چین جا گرنگی بەوە نادەم کابرا پێ ئەزانێ یان نا گەر بۆ ئەوە بیکەم خەڵکی خۆمان زۆرینەی پێ نازانێ
ئەوەی لای من گرنگە شتێک بکەم سەربەرزبم پێی و جار جار کەسێکی بە ئینساف دوعایەکی بەخێر بۆ خۆم و دایک و باوکم بکات بەسە😀
سەرکەوتوو بن و لەخوارەوە ڕای خۆت بڵێ 👇🏻
15
3December 10, 2025 1.1K 1