Study.krd Channel 🇨🇳: post #231 — TG.ME

⚠️ کەس هەیە لێرە چینی بزانێ ؟ ⚠️
ئەمەوێ کەناڵێکی بێ بەرامبەر بۆ فێربوونی زمانی چینی دابنێین 🇨🇳
چۆن خوێندن لە چین بوو بە ترێند ئێستا زۆرێک ئەیزانن با فێربوونی چینیش زیاتر بەرەوپێش بچێ و بتوانین هۆکارێکی بچووکیش بین بۆ فێربوونی خەڵک

هەلی کارەکان ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر ئەبن و ئەو کەسانەش کە حەزیان بە فێربوونی عیلم و هەوڵدان بۆ فێربوونی زانستی نوێ هەیە شایەنی ئەوەن ڕێگەیان نیشان بدرێت

وەک خۆم ڕەنگە زۆر نەتوانم ڕاستەوخۆ یارمەتیدەر بم، بەڵام گەر کەسێک هەبێ بە خۆبەخشی هاوکارم بێ من سەرچاوەی زمانی چینی بۆ دابین ئەکەم و ئەویش ئەتوانێ بە کەمێک دەسکاری و کورداندن لە کەناڵێکی تیلیگرام بەهاوبەشی دایبنێین

لە ڕابردوو هەوڵم داوە بەڵام هەنێ جار کەسەکە بۆی نەکراوە یان نەیویستووە سوودی هەبێت و ئەو عیلمەی هەیبووە بیبەخشێ بە هەر هۆکارێک بووبێ

بەڵام من ئامانجم سوودی هەموو ئەو کەسانەیە کە ئەهلی فێربوون و عیلمن

جا گەر کەسێک هەبێ و زمانی چینی بزانێ لێرە با پەیوەندیم پێوەبکات
📱📱😀
+8619047168716
منیش سەرچاوەکانی بۆ ئەنێرم

تێبینی: پڕۆژەکە خۆبەخشییە
تا زۆرترین سوود بەیەکتری بگەیەنین 🇨🇳
❤24👏7❤‍🔥3
January 8, 2026 1.1K 5 5