#دوو_پێشنیاری_دڵسۆزانە لە برایەکی بچووکتانەوە بۆ سەرپەرشتیاران و بەشداربووانی مەولوودی پێغەمبەرﷺ:
❶: پاکڕاگرتنی زمان و دڵ؛ با ئەم یادە پڕ بێت لە سۆز، تەبایی و خۆشەویستی، و دوور بێت لە هەموو جۆرە ڕق، کینە، جنێو و ناوناتۆرەیەک بەرامبەر کەسانی تر.
❷: بەکارهێنانی کاریگەریتان بۆ ڕێگری لە زیانگەیاندن بە جەستە؛ وتە و ئامۆژگاریی ئێوەی بەڕێز جێگەی بایەخ و کاریگەرییە؛ تکایە ئامۆژگاریی ئەو کەسانە بکەن کە لەم ڕۆژەدا هەڵسوکەوتی زیانبەخش ئەنجام دەدەن (وەک: خواردنی بزمار، شوشە، چەرخ، یان بەکارهێنانی سیخ، شمشێر و شیش بۆ بریندارکردنی جەستە). لە ڕوانگەی شەرعەوە زیانگەیاندن بە جەستە دروست نییە و ئەگەر بەو هۆیەوە گیان لەدەست بدەن دەچێتە خانەی خۆکوشتنەوە. بە دڵنیاییەوە ئامۆژگارییە نەرم و پڕ لە حیکمەتەکانتان کاریگەر دەبێت و گوێتان لێ دەگرن.
کـاروان تەرخـانی::Karwan Tarxany













