ئەگەر ڕەخنە لەو کەسانە بگرین کە یادی مەولود دەکەنەوە بەهۆی ئەوەی کە بیدعەیە، تۆمەتبارمان دەکەن بە ڕقبوونەوە لە پێغەمبەر ﷺ. پاشان ئەگەر باسی ئەسەری ئیمامی موجاهید بکەین و جێگیری بکەین لە بابەتی "المقام المحمود" دا کە کۆدەنگیی لەسەرە (کە تێیدا فەزڵ و ڕێزلێنانێکی وای بۆ سەروەرمان موحەممەد ﷺ تێدایە، بە دانیشتنی لەسەر عەڕش، کە هیچ کەسێکی تر پێی ناگات)، ڕەتی دەکەنەوە بەبێ ئەوەی کەس تۆمەتباریان بکات بە ڕقبوونەوە لە پێغەمبەر.
ئای لەم دژیەکییەیان!
#مولد_النبوي
