١٢ - لە سهل بن معاذ بن أنس لە باوکییەوە رضي اللە عنە کە️ رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : (هەر کەسێک زانستێک فێری خەڵکی بکات، ئەوا پاداشتی ئەو کەسەی بۆ هەیه کە کاری پێ دەکات بەبێ ئەوەی لە پاداشتی کارپێکەرەکە هیچ کەم بێتەوە).
دەڵێم : بەڵام واتاکەی ڕاست و دروستە، وەك چۆن لە فەرموودەی پێشوودا هاتبوو، و چەندین فەرموودەی تری پێغەمبەری اللە ﷺ شاهێدی ئەمە دەدەن.
١٣ - جرير بن عبداللە رضي اللە عنە فەرموویەتی : (هەر کەسێک لە ئیسلامدا سوننەتێکی چاک دابهێنێت، ئەوا پاداشتی ئەو کارە و پاداشتی هەر کەسێک کە دوای ئەو کاری پێ بکات بۆی دەنووسرێت، بەبێ ئەوەی لە پاداشتی ئەوانیش هیچ کەم بێتەوە).
١٤ - زيد بن خالد الجهني رضي الله عنە دەیگێڕێتەوە کەوا :️ رسول اللّٰه ﷺ فەرمووی : (هەر کەسێك ڕۆژووەوانێک بەربانگ بکاتەوە، ئەوا وەك پاداشتی ئەو ڕۆژووەوانەی بۆ هەیه).
یەکێکی تر لە پاداشتەکان ئەوەیە : دوعای ئەو کەسەی کە زانست و ئادابت فێرکردووە بۆت دوای مردنت.
١٥ - أبو هريرة رضي الله عنه دەیگێڕێتەوە کە️ رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : (کاتێك مرۆڤ دەمرێت کار و کردەوەکانی لێ دەپچڕێ مەگەر لە سێ شت نەبێت : مەگەر خێرێکی بەردەوام، یان زانستێک کە سوودی لێ وەربگیرێت، یان منداڵێکی چاك کە دوعای خێری بۆ بکات).
شاراوە نییە کە فێرکردنی ئەوەی سوودیان پێ دەگەیەنێت لە زانستی قورئان و سوننەت یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکانی چاکبوونیان و سوودوەرگرتن لێیان بەهۆی دوعا و داوای لێ خۆشبوونیان بۆت.
وە لە دوعا و داوای لێ خۆشبوونیان بۆت دوای مردنت، پلە و پایەت لە بەهەشتدا بەرز دەبێتەوە.
١٦ - أبو هريرة رضي اللە عنە دەیگێڕێتەوە کە️ رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : (بێگومان اللە عز و جل پلەی بەندەی چاك لە بەهەشتدا بەرز دەکاتەوە، ئەویش دەڵێت : ئەی پەروەردگارم ئەمەم لەکوێوە بۆ هات ؟ ئەویش دەفەرمووێ : بەهۆی داوای لێ خۆشبوونی منداڵەکەت بۆت).
زۆربەی کات ئەم دوعا و داوای لێ خۆشبوونەی دەست ناکەوێت مەگەر دوای فێرکردن و ئاداب فێرکردنیان نەبێت.
وە شاراوە نییە کە لە فێرکردنی منداڵاندا چەند سەختی و زەحمەتییەك هەیە.
لەبەر ئەوە پێویستە ئارامگرتن هەبێت تێیدا، و بەرگەی زەحمەتییەکان بگیرێت لە فێرکردن و ئاداب فێرکردنیاندا.
چونکە گێڕدراوەتەوە کە ئەوە بەشێکە لە جیهاد.
١٧ - لە مسلم بن يسار ـەوە رضي اللە عنە کە پیاوێك هاتە خزمەت️ رسول اللّٰه ﷺ، ئەویش دەستەیەکی لە موسڵمانانی بۆ غەزا نارد، پیاوەکە گوتی : ئەی️ رسول اللّٰه، ئایا ڕێگەم نادەیت لەگەڵیان بچم؟
فەرمووی : (ئایا بۆ ماڵ و منداڵت کەسێکی بەتەمەنت بەجێهێشتووە - کە سەرپەرشتییان بکات ؟ -).
گوتی : نەخێر، هیچ کەسیان نییە جگە لە چەند منداڵێکی بچووک.
فەرمووی : (بگەڕێوە بۆ لایان و چاودێرییان بکە بە جیهادێکی چاك).
هەرکەسێک گرنگی بدات بە فێرکردنی کوڕەکەی و قورئانی فێر بکات، و ئادابی لێوە فێر بکات، ئەوا دەچێتە ناو ئەو خێر و باشییەی کە پێغەمبەر ﷺ باسی کردووە وەك لەم فەرموودەیەدا هاتووە :
١٨ - لە عثمان ـەوە رضي اللە عنە دەفەرمووێ : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : (باشترینتان ئەو کەسەیە کە قورئان فێر دەبێت و فێری خەڵکیشی دەکات).
#کتێبی_الجامع_في_أحکام_وآداب_الصبيان

