مافی دیاریکردنی چارەنووس تەنیا ڕستەیەکی سیاسی نییە؛ پرسیارێکی گەورەیە لەبارەی کەرامەت و ئیرادەی نەتەوەیەک. ئەوەی کە ئایا خەڵک دەبێ لەبارەی داهاتووی خۆیان بڕیار بدەن یان ئەوانی تر بڕیاریان بۆ بدەن. لاوی کورد دەبێ ئەم پرسیارە بە جدی وەربگرێت. نەک بە هەستی کاتی، بەڵکوو بە ئاگاداری، زانست و بەرپرسایەتییەوە. چونکە ئەگەر داهاتووی کوردستان بڕیار بێت بە ئیرادەی خەڵکی کورد دروست بکرێت، پێش هەموو شتێک دەبێ نەوەیەکمان هەبێت کە ئامادەی دروستکردنی ئەو داهاتووە بێت.
مونتاژ و کامێرا: چەکۆ ئاسریس












